هۆشداریی دەردێت لە مەترسیداربونی تۆوی گەنمی ئەمریکی

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دیمەشق هۆشداریی دەدات لە بەکارهێنای ئەو تۆوی گەنمەی کە لەلایەن ئەمریکاوە دابەش دەکرێت وجوتیارانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و رۆژئاوای کوردستان بەکاری دەهێنن .

محەمەد حەسەن قەتنا وەزیری کشتوکاڵی سوریا رایگەیاند؛ وەرزی رابردوو، ئەمریکییەکان بە شێوەیەکی نایاسایی سێ هەزار تۆن گەنمیان بە بەسەر گروپێک لە جووتیاراندا دابەش کردوە بەڵام ئەو تۆوە نەخۆش بوە و بۆ زەویەکان زیانی دەبێت تا سێ ساڵ ناتوانرێت سود لەو زەوییانە ببینرێتەوە کە تۆوەکایان تێدا چێنراوە.

ئەو ئاماژەی بەوەشکرد: واشنتۆن دەیەوێت ئەم تۆوانە بهێنێت بۆ لەناوبردنی خاکی سوریا، هەر بۆیە داوا لە جوتیارەکان دەکەن خۆیان بپارێزن لە چاندنی و رو لە تۆوە دیاریکراوەکان بکەن کە وەزارەتەکەیان دیاریی کردەوە.

پێشتر ئاژانسی گەشەپێدانی ئەمریکی نێودەوڵەتی یوساید رایگەیاندبو تۆوی گەنمیان بە بەرزترین ستانداردی تەندروستیی و کوالیتی دابینکردوە و تاقی دەکرێتەوە بۆ دڵنیابون لە گونجاوبونی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار