بەشێک لەڕوفاتەکان گەڕێنرانەوە شەنگال

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی_ دهۆک

 دوای ئەوەی پزیشکی دادی بەغدا  ناسینەوە و پشكنینی 16 روفاتی ئێزیدی ڕاگەیاند کە تەواوبووە، ئێوارەی دوێنێ 24ی تشرینی یەکەم سێ لەو روفاتە گەڕێنرانەوە شەنگال

دەروێش چوکی، بەڕێوەبەری رێخکراوی تولا تایبەت بە رزگاربوانی دەستی داعش بە هاوڵاتی ی وت" چەند رۆژێکە پزیشکی دادی بەغدا پشکنین و ناسینەوە  بۆ 16روفاتی تر تەواوکردوە، داوایان لە کەسوکاریان کرد سەردانی بەغدا بکەن بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکانیان دەچنە بەغدا بۆ وەرگرتنی تەرمەکانیان"

دەروێش چوکی وتیشی"ئێوارەی دوێنێ سێ لەو روفاتە گەڕێنرانەوە و لەشەنگال بەخاک سپێردران، 13روفاتی تر ماون ئەوانیش لەم رۆژانە دەگەرێنرینەوە بۆ زێدی خۆیان"

" ئەو 16روفاتە هی چەند گورێکی تاکن، هەر یەکێک یان هی ناوچەیەکەن لەسنوری قەزای شەنگال،چەکدارانی داعش لە2014ئەو 16کەس لەگەڵ هەزاران کەسی تر کوشتووە"

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار