پزیشکێکی پسپۆر ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی حکومەتی ئێران بۆ هۆکاری مەرگی ژینا ئەمینی رەت دەکاتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

پزیشکێکی پسپۆر ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی حکومەتی ئێران بۆ هۆکاری مەرگی ژینا ئەمینی رەت دەکاتەوە

د.مێهران فەرەیدونی، پسپۆڕی پزیشکی داد لە شاری شیراز رایگەیاند؛ ئەوەی بە ناوی لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی مەرگی ژینا ئەمینی بڵاو کراوەتەوە بە هیچ شێویەک قبوڵ ناکرێت و لە روی پزیشکی و زانستییەوە رەت دەکرێتەوە.

ئەو وتویەتی ئەگەر پێشتر مێشک و دڵ کێشەیان نەبوبێت، سترێس یان دڵەڕاوکێ رۆڵی گرنگی هەبوە لە مەرگی ژینا ئەمینی.

ئەمەش لە کاتێکدایە سەرچاوەکانی هەواڵی ئێران بڵاویان کردوەتەوە دوای ئەو لێدوانانە و رەتکردنەوە راپۆرتی حکومەت بۆ مەرگی ژینا، د مێهران فەرەیدونی دەستگیرکراوە و تا ئێستاش دەستبەسەرە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار