چله‌ی مه‌رگی ژینا ده‌بێته شینی ده‌سه‌ڵاتی ئێران
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی چله‌ی ماته‌مینیی ژینا ئه‌مینی زیاتر له 120 شار و شارۆچكه و ناوچه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێرانی گرته‌وه و خۆپیشانده‌رانیش له سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته دروشمیان دژی ده‌سه‌ڵات وته‌وه و زۆربه‌ی شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانیش له لایه‌ن گه‌نجانه‌وه كۆنتڕۆڵ كران و هێزه ئه‌منییه‌كانیش سه‌ره‌ڕای به‌كارهێنانی هێز سه‌ركه‌وتو نه‌بون له سه‌ركوت و رێگریی له خۆپیشاندانه‌كان.
وه‌ك بڕیاربوو به به‌شداریی هه‌زارن كه‌س چله‌ی ماته‌مینیی بۆ ژینا ئه‌مینیی له شاری سه‌قز له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له به‌ره‌به‌یانی چوارشه‌ممه‌دا زۆربه‌ی رێگا سه‌ره‌كییه‌كانی چونه ناوشاری سه‌قز و گۆڕستانی ئایچی شوێنی به‌خاكسپاردنی ژینا داخرابون، به‌ڵام خه‌ڵك له رێگه‌ی تر و ته‌نانه‌ت له په‌ڕینه‌وه له رێڕه‌وی ئاو و له رێگای لاوه‌كییه‌وه خۆیان گه‌یانده گۆرستانه‌كه.
له وێنه و تۆماره ڤیدیۆییه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت سه‌رجه‌م ئه‌و رێگایانه‌ی ده‌چنه شاری سه‌قز قه‌ره‌باڵغ بو و خه‌ڵك له شاره‌كانی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران به‌شدارییان له چله‌ی ماته‌مینی ژینا ئه‌مینی كرد و میدیاكانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتیش ئه‌و رێوڕه‌سمه‌یان گواسته‌وه و ئاماژه‌یان به‌وه كرد هیچ روداوێكی نه‌خوازراو یان كوژران و برینداربون له‌و رێوڕه‌سمه‌دا روی نه‌داوه.
هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوچونی چله‌ی مه‌رگی ژینا له گۆڕستانی ئایچی ، له شاره‌كانی قه‌سری شیرین، سنه و مه‌هاباد و جوانڕۆ و سه‌رده‌شت و بانه و ده‌یان شاری دیكه دوكان و بازاڕه‌كان وه‌ك ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی نه‌كرانه‌وه ئه‌وه‌ش بوه هه‌شته‌م مانگرتنی ئه‌و به‌شه له كوردستان له ماوه‌ی مه‌رگی ژینا ئه‌مینیدا.
دوای رێوڕه‌سمی چله‌كه شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كانی شاری سه‌قز له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ته‌نرا و گه‌نجانیش به‌ره‌نگاری ئه‌و هێزانه بونه‌وه و بنكه‌یه‌كی پۆلیس له‌و شاره سوتێنرا.
جگه له مانگرتنی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له شاری شیراز و ئه‌سفه‌هان دوكان و بازاڕه‌كان نه‌كرانه‌وه و له شاری تاران و له چه‌قی بازاڕی پایته‌ختی ئێران‌دا رێوڕه‌سمی شینگێران بۆ مه‌رگی ژینا و خۆپیشانده‌رانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌ڕێوه‌چوو.
له زۆربه‌ی زانكۆكانی تاران ناڕه‌زایه‌تیی به‌ڕێوه‌چو و هێزه ئه‌منییه‌كان له زانكۆی وه‌رزش و موده‌ڕیس له‌و شاره ته‌قه‌یان به‌سه‌ر خوێندكاران‌دا كرد و گازی فرمێسكڕێژیان به‌كارهێنا.
هه‌ر له تاران هێزه ئه‌منییه‌كان به گازی فرمێسكرێژ هێرشیان كرده سه‌ر گردبونه‌وه‌ی پزیشكان و دوای ئه‌و روداوه‌ش محه‌مه‌د رازی، سه‌رۆكی ناوه‌ندی دامه‌زراوه‌ی پزیشكیی ئێران رایگه‌یان هێرشكردنه سه‌ر ئه‌و گردبونه‌وه‌ی بێڕێزییه به پزیشكان و هه‌ر به‌و هۆكاره ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی وه‌ك باڵاترین پۆستی پزیشكیی و ته‌ندروستی له وڵاته‌كه راگه‌یان.
هاوكات كرێكار و كارمه‌ندانی پالاوگه‌ی تاران مانگرتنیان راگه‌یاند و شه‌وی چوارشه‌ممه‌ش له 22 ناوچه واته سه‌رتاسه‌ری پایته‌خت كه دانیشتوانه‌كه‌ی نزیكه‌ی 18 ملیۆن كه‌سه خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیی به‌رێوچو و گه‌نجان شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی تارانیان كۆنتڕۆل كرد.
به رۆژ مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی به شه‌و خۆپیشاندان و دروشم دژی ده‌سڵات له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تیی و مانگرتنه‌كانی رۆژی چوارشه‌ممه ، به شه‌ویش زیاتر له 120 شار و شارۆچكه له سه‌رتاسه‌ری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران خۆپیشاندان و دروشم وتنه‌وه دژی ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌كه به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌گه‌رچی 40 شه‌و به‌سه‌ر مه‌رگی ژینا ئه‌مینیدا تێده‌په‌ڕێت به‌ڵام له زۆربه‌ی شه‌قام و كۆڵانه‌كان وه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌ك به مه‌رگی ئه‌و كچه كورده و مه‌رگی لانیكه‌م 255 خۆپیشانده‌ر، ناڕه‌زایه‌تیی گه‌وره و به به‌شداریی هه‌زاران كه‌س له زۆبه‌ی شاره‌كان به‌ڕێوه‌چو.
رۆژهه‌ڵاتی كوردستان
زۆربه‌ی شه‌قامه‌كانی مه‌ریوان به‌ده‌ست گه‌نجانی شاره‌كه‌وه بون و گه‌نجانی كامیارن رێگای نێوان شاره‌كه بۆ سنه-یان گرت.
هێزه ئه‌منییه‌كان له مه‌ریوان و سه‌قز و سنه و كامیاران ته‌قه‌یان له گه‌نجان كرد به‌ڵام ژماره‌ی قوربانییانی ئه‌و ته‌قه‌كردنانه بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
له مه‌هاباد و بانه و كرماشان و قه‌سری شیرین و ئیلام و زۆربه‌ی شاره‌كان گه‌نجان به‌شداریی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان كرد و به‌ره‌نگای هێزه ئه‌منییه‌كان بونه‌وه.
له زۆربه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری سنه خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیی به‌رفراوان به‌رێوه‌چو و گه‌نجان به كردنه‌وه‌ی ئاگر شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانیان كۆنتڕۆڵ كرد و هه‌ر له‌و شاره گه‌نجان بنكه‌یه‌ی (به‌سیج)ی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێرانیان سوتاند.
له ورمێ دروشمی ژن ژیان ئازادی وترایه و ێنه‌ی خامنه‌یی له شه‌قامێكی ئه‌و شاره سوتێنرا و له بۆكان به دروشمی مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر ناڕه‌زایه‌تیی له شه‌قامه‌كانی ئه‌و دو شاره‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ڕێوچوو.
دوای چل رۆژ خۆپیشاندان بۆ یه‌كه‌مجار له شاری (خورم ئاباد) و بروجه‌رد له پارێزگای لوڕستان به‌ڕێوچو و دروشمی "مه‌رگ بۆ خامنه‌یی" وترایه، پێشتر له 30 پارێزگا له كۆی 31 پارێزگای جوگرافیای ئێران خۆپیشاندان به‌ڕێوچوبو به‌ڵام ئه‌و پارێزگایه به ته‌نها پارێزگای رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئه‌و وڵاته ئه‌ژمار ده‌كرا كه خۆپیشاندان تێیدا به‌ڕێوه‌نه‌چووبوو.
چله‌ی سه‌رتاسه‌ریی
شه‌وی چوارشمه‌مه له مه‌شهه له باكوری رۆژهه‌ڵاتی ئێران و له و بروجه‌رد و شیراز، خۆپیشانداران كرا و له شه‌قامی ته‌جریشی تاران دروشمی " مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر و مه‌رگ بۆ خامنه‌یی" وترایه‌وه.
له ناوچه‌ی چواربا‌غ له ئه‌سفهان به به‌شداریی ژنان و گه‌نجان و زۆربه‌ی چین و توێژه‌كان خۆپیشاندان و رێپێوانی جه‌ماوه‌ریی به‌ڕێوچو به جۆرێك ژماره‌ی خۆپیشانده‌ران له زۆربه ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئێران زیاتر بو.
له شاری (ئه‌ندیمێشك)ی ناوه‌ندی پارێزگای خوزستان له باكوری رۆژئاوای ئێران ژماره‌یه‌كی زۆر له گه‌نجان و ژنانی شاره‌كه شه‌قامی سه‌ره‌كییان گرت و دروشمیان دژی ده‌سه‌ڵات وته‌وه.
شاری زه‌نجان له باكوری رۆژئاوای ئێران ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندان ئه‌نجام درا و به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانیش گه‌نجێكی شاره‌كه گیانی له‌ده‌ست دا.
له شاری ته‌برێز كه دانیشتوانه‌كانی (توركی ئازه‌ری)ین هاوشێوه‌ی زۆربه‌ی شاره‌كانی دیكه خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیی له شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره به‌ڕێوچو ژماره‌ی زۆری خۆپیشانده‌ران و به‌شداریی زۆربه‌ی چین و توێژه‌كان له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی شاره‌كه‌دا مایه‌ی سه‌رنج بو و دروشمی مه‌رگ بۆ خامنه‌یی وترایه‌وه له كاتێكدا ئه‌و شاره له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه به كۆڵه‌كه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران ناو ده‌هێنرێت.
له شاری بابۆل و ئامۆڵ له باكوری ئێران و له ئابادان كه له نه‌ته‌وه‌ی (عه‌ره‌ب)ن له باشوری وڵاته‌كه خۆپیشاندانی به‌رفراوان به‌ڕێوه‌چو.
له تۆمارێكی ڤیدیۆیی ئه‌مڕۆدا ده‌ركه‌وتوه هێزه ئه‌منییه‌كان ئاگر له خانویه‌ك به‌رده‌ده‌ن و شوێنه‌كه جێده‌هێڵن.
به گشتی شه‌وی چوارشه‌ممه و له چله‌ی مه‌رگی ژینا سه‌رتاسه‌ری جوگرافیای ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیی دژی ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌كه به‌ڕێوچو و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی ئێران بڵاویان كرده‌وه ئێواره‌ی ئه‌و رۆژه سێ چه‌كدار هێرشیان كردوه‌ته سه‌ر مه‌زارگه‌ی (شاچراغ) له ناوه‌ڕاستی شاری شیراز و به‌هۆیه‌وه 13 كه‌س كوژراون و 40 كه‌سیش برینداربون و ده‌سه‌ڵاتیش خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی ئه‌و بارودۆخه بوه‌ته هۆی دروستبونی بۆشایی ئه‌منی له به‌رامبه‌ردا چالاكوانان رایانگه‌یاندوه ئه‌و روداوانه سیناریۆی ده‌سه‌ڵاته بۆ سه‌ركوت و كۆتایی خۆپیشاندانه‌كان.