نێچیرڤان بارزانی و سودانی ته‌ئكیدیان له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان كرده‌وه
2 ساڵ لەمەوپێش
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 2022/10/28 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع ئه‌لسوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ، دووباره پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی لێكرد‌و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌كار و ئه‌ركه‌كانیدا بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگیرییه‌كی خۆیان و هه‌رێمی كوردستانی بۆ سه‌ركه‌وتنی به‌ڕێزیان و كابینه‌كه‌ی دووپات كرده‌وه و ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هه‌موو هه‌ماهه‌نگی و هاریكارییه‌كی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كه‌یدا نیشان دا.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌لسوودانی، سوپاس و پێزانینی بۆ په‌یوه‌ندی و هه‌ڵوێستی سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی دووپات كرده‌وه و هیوای خواست حكوومه‌ته‌كه‌ی بتوانێت له‌م قۆناغه‌دا به هه‌ماهه‌نگی و هاریكاری له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، دۆخی وڵات له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه به‌ره‌و باشتر ببات و هێز و لایه‌نه عێراقییه‌كان پێكه‌وه له‌پێناو ئارامی و سه‌قامگیریی وڵات‌دا كار بكه‌ن و هه‌مووان هاریكار و یارمه‌تیده‌ر بن.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگی و پێویستیی هاریكاریی هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌كاركردنی حكوومه‌تی فیدراڵی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و له چوارچێوی سیستمی فیدراڵیدا، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون كه چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی وڵات به‌تایبه‌تیش كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و كێشه‌كانی دیكه‌ی عێراق، ڕۆڵێكی بنه‌ڕه‌تی له ئارامی و سه‌قامگیریی وڵات‌دا ده‌گێڕن، بۆیه پێویسته هه‌مووان به گیانێكی به‌رپرسانه‌ی نیشتمانیانه و به ڕه‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی وڵات، بۆ قۆناغی ئێستا و داهاتوو پێكه‌وه كار بكه‌ن.