لەم ساڵدا نزیکەی ٣٨ هەزار هاوڵاتی لە هەرێمی کوردستان کۆچیان کردووە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
فیدراسۆنی باڵای سەرتاسەری پەنابەران لە عێراق و هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند لەم ساڵدا نزیکەی ٣٨ هەزار هاوڵاتی لە هەرێمی كوردستانەوە کۆچیان کردووە.
ئامانج عەبدوڵا، بەرپرسی فیدراسۆنی باڵای سەرتاسەری پەنابەران لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ١ی تشرینی یەكەم، نزیكەی ٧٥ هەزار هاوڵاتی عێراقی كۆچیان كردووە بۆ وڵاتانی دەرەوە، كە نزیكەی ٣٨ هەزار هاوڵاتییان لە هەرێمی كوردستانەوە هاتوون.
لە ئێستادا بەتایبەت لەناو چینی گەنجاندا کۆچکردن بەرەو ئەوروپا بە رێژەیەکی زۆر لە زیاد بوندایە بە ڕێگە جۆراو جۆرەکان ئەویش بەهۆی بوونی قەیرانی سیاسی و ئابوری و ئەمنی و بێكاری لە عێراقدا و هەرێمی كوردستاندایە.
بابهتی پهیوهندیدار