٥٥٨ ڕۆشنبیر و چالاکوان کەمپینێک دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیای ڕادەگەیەنن

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ژمارەیەکی زۆررۆشنبیران؛ نووسەر، چالاکوان، رۆژنامەوان، هونەرمەند، سیاسەتمەدار، زانستپەروەران و ژینگەپاریزان کەمپینێکیان دژی بەکارهێنانی بۆمبی کیمیای و چەکی قەدەغەکراو لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکیاوە ڕاگەیاند و بە توندی ئیدانەیان کرد.

٥٨٨ چالاکوان لە بەیاننامەیەکدا بەتوندی  هێرش و پەلاماردانی رژێمی تورکیا، و بەکارهێنانی چەکی قەدەخەکراو و بۆمبە کیمیاوییەکانیان  شەرمەزارکرد وئیدانەی هێرشە درۆنییە بەردەوامەکان بۆ سەر خەڵکی مەدەنی لە ڕۆژئاوا (باکور ، ڕۆژهەڵاتی سوریا) ، وباشوری کوردستان کرد.

هەروەها داوایان لە نەتەوە یەکگرتووەکان، و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی دژ بە چەکە قەدەخەکراوەکان، پەرلەمانی ئەوروپا کرد: "کەوا لەبەرامبەر بە کۆمەڵکوژکردنی گەلەکەمان و وێرانکردنی ژینگەی کوردستان و تیڕۆری دەوڵەتی تورکیا دژ بە ئازادیخوازن چیتر بێدەنگ نەبن و بەرپرسیارێتی خۆیان بەجێبێنن و فشار بۆسەر رژێمی تورکیا بێنن تا کۆتایی بەو تاوانانەی جەنگ و تیڕۆری دەوڵەتی بهێنێت".

هەر لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە لەماوەی شەش مانگی رابردوودا؛ سوپای تورکیا دووهەزار و چوارسەد و شەست و حەوت(٢٤٦٧) جار بۆمبی کیمیاوی و چەکی قەدەخەکراوی بەکارهێناوە و لەئەنجامدا هەشتا گەریلای ئازادیی شەهید بوون.

ئەمە جگە لەوەی ژینگەی کوردستانی ژەهراوی کردووە و بەدەیان هەزار لە درەختی دارستانەکانی بڕیوەتەوە.

دەقی بەیاننامەکە :

کەمپینی رۆشنبیران

دژ بە بەکارهێنانی بۆمبی کیمیاوی و چەکی قەدەخەکراو و تیڕۆرەکانی دەوڵەتی تورکیا

 

وەک دەزانن؛ رژێمی تورکیا دژ بەگەلە ئازادیخوازەکەمان و شۆڕشگێڕانی ئەم گەلە، بەهەموو شێوەیەک لەنێو شەڕێکی دڕندانە دایە و تیڕۆڕی دەوڵەتی دژ بە ئازادیخوازن بەڕێوە دەبات و بۆمبە کیمیاوی و قەدەخەکراوەکان بەکاردێنێت. لەلایەکەوە ئازادیخوازان و رۆژنامەوانان و چالاکوانانی مەدەنی و سیاسی لە باکووری کوردستان رەشبگیر دەکات، لەلایەکی تریشەوە هێرشی درۆنی بەردەوام بۆ سەر خەڵکی مەدەنی لە رۆژئاوا (باکوور-رۆژهەڵاتی سوریا) دەکات. هەروەها لە باشووری کوردستانیشدا بەهاوکاری سیخوڕان و نۆکەرانەوە، شۆڕشگێڕان و ئازادیخوازان تیڕۆر دەکات. لەبەرامبەر بە گەریلاکانی ئازادیخوازی گەلەکەشماندا بۆمبی کیمیاوی و چەکی قەدەخەکراوی نێودەوڵەتی بەکاردێنێت. هەر لەماوەی شەش مانگی رابردوودا؛ سوپای تورکیا دووهەزار و چوارسەد و شەست و حەوت(٢٤٦٧) جار بۆمبی کیمیاوی و چەکی قەدەخەکراوی بەکارهێناوە و لەئەنجامدا هەشتا گەریلای ئازادیی شەهید بوون. ئەمە جگە لەوەی ژینگەی کوردستانی ژەهراوی کردووە و بەدەیان هەزار لە درەختی دارستانەکانی بڕیوەتەوە.

هەموو ئەو هێرش و پەلاماردانەی رژێمی تورکیا بۆ سەر گەلەکەمان و ژینگەکەی لەهەموو کوردستان، بەڵگەیە لەسەر فاشیستبوون و داگیرکاریی تورکیا. هەروەها ئەو راستییەش دەخاتەڕوو کە ئەو رژێمە فاشیستە لەبەرامبەر بە ئیرادەی ئازادیی گەلەکەماندا شکستیهێناوە و بێ ئەنجام بووە، بۆیە رژێمی بەعسئاسا دەیەوێت بە تیڕۆری دەوڵەتی و بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی و قەدەخەکراو بەردەوامیی بە نکۆڵیکردن، کۆمەڵکوژیی و تواندنەوەی گەلی کورد و گۆڕینی دیموگرافیای کوردستان بدات.

لەکاتێکدا ئەم هەموو تاوانە جەنگییانە و نامرۆڤانەیە دژ بە گەلەکەمان و شۆڕشگێڕانی ئەنجام دەدرێت، نەتەوە یەکگرتووەکان، پارێزەرانی مافی مرۆڤ، رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی دژ بە چەکی قەدەخە، پەرلەمان و کۆنسەی ئەوروپا و دەوڵەتانی دونیا بێدەنگن و هیچ هەڵوێستێکیان دژ بەو تاوانانە دەرنەبڕیوە. هەروەها پەرلەمان و حکومەتی هەرێم و پەرلەمان و حکومەتی ئێراقیش، بێهەڵوێستن و هیچ کاردانەوەیەکیان نیشان نەداوە. تەنانەت پەدەکە راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ هاوکار و پشتیوانی لە هێرش و پەلامارەکانی رژێمی تورکیا دژ بە گەلەکەمان و شۆڕشگێڕەکانی، دەکات و ناهێڵێت ماسکی دژە کیمیاوی بگاتە گەریلاکان، رێگیریی لە رۆژنامەوانان و شاندە نێودەوڵەتییەکان دەکات بۆ پشکنین و لێکۆڵینەوە و گەیشتن بەو شوێنانەی ئەو چەکانەی تێدا بەکارهاتوون. 

ئێمە وەک رۆشنبیران؛ نووسەر، چالاکوان، رۆژنامەوان، هونەرمەند، سیاسەتمەدار، زانستپەروەران و ژینگەپاریزان لەم بەیاننامەیەدا بەتوندی ئەو هێرش و پەلاماردانانەی رژێمی تورکیا، ئەو تیڕۆری دەوڵەتی و بەکارهێنانی چەکی قەدەخەکراو و بۆمبە کیمیاوییەکان شەرمەزار و مەحکوم دەکەین. لەهەمانکاتدا؛ داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، پارێزەرانی مافی مرۆڤ، رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی دژ بە چەکە قەدەخەکراوەکان، پەرلەمان و کۆنسەی ئەوروپا و دەوڵەتانی دونیا، هەروەها ئازادیخوازانی دونیا دەکەین کەوا لەبەرامبەر بە کۆمەڵکوژکردنی گەلەکەمان و وێرانکردنی ژینگەی کوردستان و تیڕۆری دەوڵەتی تورکیا دژ بە ئازادیخوازن چیتر بێدەنگ نەبن و بەرپرسیارێتی خۆیان بەجێبێنن و فشار بۆسەر رژێمی تورکیا بێنن تا کۆتایی بەو تاوانانەی جەنگ و تیڕۆری دەوڵەتی بهێنێت.

هەروەها روو لە پەرلەمان و حکومەتی هەرێم و ئێراقیش دەکەین و دەڵێین؛ ئەم تاوانانە لەسەر خاکی هەرێمی کوردستان و ئێراقدا بە بەرچاوی ئێوەوە ئەنجام دەدرێن، کەچی ئێوە هیچ هەڵوێستێکتان نییە و بێدەنگن، ئەمە لەکاتێکدا بەم تاوان و تیڕۆرانەی رژێمی تورکیا؛ هەم سەروەری هەرێم و ئێراق پێشێل کراوە و دەکرێت و زیانی زۆر بە ژینگەی هەرێم و ئێراق گەیاندووە، هەمیش ئەو تاوانانە بەشێکن لە پڕۆژە و ستراتیژییەتی عوسمانییەتی نوێی حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە بۆ داگیرکردنی هەرێمی کوردستان و ئێراق. بۆیە بێدەنگبوون و بێهەڵوێستیتان هەم شەڕعیەتی ئێوە کەوتۆتە ژێر پرسیارەوە و هەمیش بەجۆرێک ئەم بێدەنگی و بێهەڵوێستیەتان بەشداریکردنە لەو تاوانانەی رژێمی تورکیا، کە ئەگەر رێگیریی لێنەکرێت ئەم تاوان و تیڕۆرانە سەرجەم هەرێم و ئێراق دەگرێتەوە. بۆیە داواتان لێدەکەین چیتر بێهەڵوێست و بێدەنگ مەبن لەبەرامبەر بەو تاوانانەی جەنگ و تیڕۆری دەوڵەتییەی رژێمی تورکیا.

هەر لێرەوە؛ داوا لە سەرجەم رۆشنبیرانی گەلەکەمان دەکەین بەشدار بن لەم کەمپینە و هەڵوێستی ئازادیخوازانە و نیشتمانپەروەرانەتان بخەنەڕوو. داوا لە سەرجەم لایەنە سیاسیەکان و رێکخراوە مەدەنییەکان و گەلەکەشمان دەکەین کە دژ بەو تاوانانەی جەنگ و تیڕۆرەی دەوڵەتی تورکیا کە لە باشووری کوردستان ئەنجامی دەدات، بە چالاکی جۆراوجۆری جەماوەری هەڵوێستی نیشتمانپەروەری و ئازادیخوازیی خۆتان دەرببڕن. بێگومان هەر بێدەنگییەک لەبەرامبەر بەو تاوانانە بەرلەهەموو شتێک زەمینەی بەردەوامکردنی ئەو تاوانانە زیاتر و زیاتر دەکات.

 

ناوی بەشداربووان                                    پیشە                                   شوێنی نیشتەجێ

 

  • شێرزاد حەسەن – نووسەر – سلێمانی - کوردستان
  • نەجیبە مەحمود - راگەیاندکار- سوێد
  • کەژاڵ نوری -  نووسەر و چالاکوان – هۆڵەندا
  • پەیمان عیزەدێن – پارێزەر – سلێمانی - کوردستان
  • سیڤان سەعید مامۆستا - زانکۆی شانشی لە چین - چین
  • ڕووناک شوانی - نووسەر و وەرگێڕ – سوێد
  • دوکتۆر سالار باسیرە – ئەکادیمی و نووسەر – ئەڵمانیا
  • رێواس ئەحمەد بانیخێڵانی – نووسەر- سوێد
  • هیوا ناسیح - رۆژنامەوان و چالاکوانی سیاسی- سویسرا
  • کرمانج گوندی - پڕۆفیسۆر لە زانستگەی ستانی تێنێسی - ئەمریکا
  • کەژاڵ حەمەڕەشید - نووسەر و چالاکوانی سیاسی – کەنەدا
  • د.فەرهاد فەرەج - پزیشک – سلێمانی - کوردستان
  • کەژال عەلی - شاعیر و نووسەر و چالاکوان – سویسڕا
  • پێشەوا کاکەیی – شاعیر – قەڵادزێ – کوردستان
  • ژینۆ رەشید - چالاکوانی ژنان – سلێمانی – کوردستان
  • عادل عەزیز - رۆژنامەوان و هونەرمەند و بێژەر – سلێمانی - کوردستان
  • ترێ مەحموود – شاعیر و ڕاگەیاندنكار – سلێمانی – کوردستان
  • گۆران ھەڵەبجەیی – نووسەر – دانیمارک
  • د. شێرکۆ حەمە ئەمین - مامۆستای زانکۆ – سلێمانی - کوردستان
  • تارا حسێن محەمەد - چالاكی سیاسی – ژنان – سلێمانی – کوردستان
  • کەمال ڕەئوف – رۆژنامەوان – سلێمانی - کوردستان
  • گەردە مامە حەمە – چالاکوانی مەدەنی – سلێمانی – کوردستان
  • سەلام عەبدوڵڵا – نووسەر – خانەقین - کوردستان
  • د. چۆمان هەردی - نووسەر و مامۆستای زانکۆ- سلێمانی – کوردستان
  • فەتاح زاخۆیی  - سیاسەتوان – کەنەدا
  • شەهلا حەفيد - جێگری هاوسەرۆکانی کەنەکه – سوێد
  • ئەمەل سەعید کوردە - هونەرمەند – بریتانیا
  • بێریڤان بەرگارەیی – چالاکوانی مەدەنی – سلێمانی - کوردستان
  • تارا عومەر - چالاکوان – سوێد
  • ئارام جەمال - چالاکوانی مەدەنی – سلێمانی - کوردستان
  • زەینەب یوسفی – چیرۆکنووس و شاعیر – سنە - کوردستان
  • ڕێبین هەردی – نووسەر – سلێمانی – کوردستان
  • بێریڤان شاهۆ – رۆژنامەوان – کوردستان
  • یووسف مەنتک - نووسەرو رۆژنامەوان – ئەڵمانیا
  • ڕازاو سەعید - چالاکوانی ژنان – سیدنی - ئوسترالیا
  • دکتۆر شێرکۆ کرمانج - ئەکادیمی و توێژەر – کوردستان
  • پەروین عەبدوڵڵا رەزا  - مامۆستا – سلێمانی - کوردستان
  • زانکۆ سەردار- رۆژنامەوان- سلێمانی – کوردستان
  • پەروا عەلی - پەرلەمانتاری خولی پێشوو – سلێمانی - کوردستان
  • جیهاد محەمەد - نووسەر و وەرگێڕ – سلێمانی - کوردستان
  • سوورێن ئیبراهیم – مامۆستا – سلێمانی – کوردستان
  • پەروین حەسەن -  شاعیر و زیندانی سیاسی- سلێمانی - کوردستان
  • عەلی ئەحمەد – میدیاکار – سلێمانی – کوردستان
  • تاڤگە سابیر - نووسەر - سوێد
  • هەژار کاکەیی – پارێزەر – کەرکوک – کوردستان
  • ‎ڕۆزا حە‌مە‌ ساڵح- وە‌رگێر - هۆڵەندا
  • سەلمان عوسمان – میدیاکار – گەرمیان – کوردستان
  • ژیان محەمەد – پارێزەر - هۆڵەندا
  • فازڵ مەحموود – وەرگێڕ و مامۆستای زانکۆ – کوردستان
  • زەینەب ئەرکەوازی – رۆژنامەوان – خانەقین - کوردستان
  • جەمال ئیبراهیم – نووسەر – سلێمانی – کوردستان
  • شادی سەمەد ـ مامۆستا و چالاکوانی ژن ـ رانیە - کوردستان
  • بیار رەشید – ژەنیار – کوردستان
  • نەسرین شاکەلی - شێوەکار و مامۆستا – سوێد
  • نەجات نەجمەددین – مامۆستا – سلێمانی - کوردستان
  • ڕێژوان تەها – هونەرمەند – سلێمانی - کوردستان
  • ئەیھان سەعید – رۆژنامەوان – دھۆک - کوردستان
  • جەمال فەرەج – کاسب و چالاکوان - کەنەدا
  • حەسەن حەمە ئەمین مارف – فەرمانبەر – سلێمانی - کوردستان
  • فاروق عەبدوڵڵا – ئەندازیار – سلێمانی - کوردستان
  • لێزان بەکر - چالاکوانی سیاسی ـ کۆیە - کوردستان
  • سامان محەمەد ئیبراهیم – فەرمانبەر – قەڵادزێ - کوردستان
  • تاهیر حاجی حەسەن – کرێکار - هۆڵەندا
  • ناوەندی ڕۆشنبیری جەمال نەبەز – سلێمانی - کوردستان
  • هۆشیار عەلی محەمەد – هاوڵاتی - سلێمانی - کوردستان
  • ناسر مراغەیی - چالاکوان - خۆرهەڵات - کوردستان
  • ڕەوەند جەلال – خوێندکار - سلێمانی - کوردستان
  • عومەر سەرگەتی – ڕوناکبیر - سلێمانی - کوردستان
  • کەمال ئەبوبەکر فەرەج - مامۆستای پەیمانگا – سلێمانی - کوردستان
  • د. وریا ڕەواندزی - مامۆستای زانکۆ– ئەوروپا
  • ئاسۆ جەبار – نووسەر و رۆژنامەوان – ئەمریکا
  • هاوڕێ کاسترۆ – چالاکوان – سلێمانی - کوردستان
  • ساڵح بێچار - شاعیر – سلێمانی - کوردستان
  • شەھید شێخ – نووسەر – فەڕەنسا
  • جەمال فەرەج - کاسب – کەنەدا
  • ئارام حەمەساڵح _ چاودیری سیاسی _ ئەمریکا
  • د. عبدالباقی مایی- نوژدارێ ساخله‌میا ده‌رونا زاروك و گه‌نجان - سوێد
  • کاوە بێسارانی - چاودێری سیاسی - بریتانیا
  • برزان عوبێد بابە شێخ - کارمەند – سلێمانی - کوردستان
  • بەختیار شێخ عوسمان – چالاکوان – سلێمانی - کوردستان
  • ڕەفعەت مورادی – ڕوناکبیر – سلێمانی - کوردستان
  • تەها ئەمین هەڵەدنی - کرێکار - مالمۆ سوێد
  • ئیبراھیم محەمەد فەرەج  - چالاکی سیاسی – سلێمانی - کوردستان
  • رەزا مەنوچەهری (رەزا عوسمان قادر) – رۆژنامەوان - کوردستان
  • ئاسۆی ژیاندۆست – چالاکوان – لەندەن - بریتانیا
  • طالیب ڕەسوڵ – مامۆستا و هونەرمەند- هۆڵەندا
  • ئامانج محەمەدئەمین عەبدوڵڵا-فەرمانبەر لەزانکۆی ڕاپەڕین–راپەڕین- کوردستان
  • ئاران نادر مەحمود – دەرچووی بەشی فەلسەفە- چوارقوڕنە - کوردستان
  • هیوا رەزا - رۆژنامەوان – سلێمانی - کوردستان
  •  ئاسۆ بیارەیی - سۆشیال سایکۆلۆژ و چالاک لەبواری جینوساید – سوێد
  • حەليم يوسف – نووسەر – ئەڵمانیا
  • سەباح ئیسماعیل - نووسەر و وەرگێڕ – کەرکوک - کوردستان
  • ئەمین کەڤاڵ – رۆژنامەڤان – وان - کوردستان
  • سالار سۆفی - وانەبێژی زانکۆ - فینلەند
  • ئەنوەر ئەڵمان - نووسەر و وەرگێڕ – ئەڵمانیا
  • کاروان سەعید - مامۆستا و چالاکی سیاسی – سوێد
  • نیان حەسەن – مامۆستا – سوێد
  • ئیدریس موستەفا - شڕۆڤەکاری سیاسی – کەنەدا
  • هێمن مەولوود - نووسەر و رۆژنامەوان – کەرکوک - کوردستان
  • گارا شوانی – سینەماکار – سوێد
  • چالاک محەمەد - چالاکی سیاسی – سوێد
  • ئارام ئوسمان کۆیی - چالاکوانی سیاسی و کارمەندی پێشووی یو ئێن – سوێد
  • سەعید سەنەندەجی - چالاکوانی مافی مڕۆڤ، ئەندامی کەنەکە – نۆروێژ
  • رزگار شێخانی - نووسەر و وەرگێڕ – سوێد
  •  ڕێکار ئەحمەد - سکرتێری گشتی حزبی ڕزگاریی کوردستان، نووسەر و رۆژنامەوان – هەولێر - کوردستان
  • سەڵاح عەباس – نووسەر – سوێد
  • دڵشاد مایی - - دهۆك - کوردستان
  • سیاوەش گۆدەرزی – نووسەر – سوێد
  • سەروەر قەرەداغی- پارێزەری ژینگە- سلێمانی - کوردستان
  • نێچیر لەتیف - ڕاگەیاندکار – سلێمانی - کوردستان
  • داستان مەعروف رەسوڵ – ئەندازیار – بریتانیا
  • ئەمین چیڕە - پلاتفۆڕمی زاگرۆس – سوێد
  • نیشتمان عوسمان - چالاکوان – بریتانیا
  • هیوا مەحمود عوسمان – رۆژنامەوان – هەولێر - کوردستان
  • بەیار عومەر عەبدوڵڵا - ئەکادیمی و چالاکوانی مەدەنی – سلێمانی - کوردستان
  • دوکتۆر هونەر جەعفەر – پزیشک – سلێمانی - کوردستان
  • نەجمەدین فەقێ – ڕوناکبیر – سلێمانی - کوردستان
  •  ئالان جەلال بەگ دەرگەڵەیی – وەرگێڕ – سوێد
  • بەیان ناسیح - کۆمەلناس و چالاکوانی ژنان - سوێد
  • ئاسۆ گەرمیانی – مامۆستا – سوێد
  • دوکتۆر رێبوار حەسەن - پەرلەمەنتاری پێشووی پارتی سەوزی سوێد – سوێد
  • ئاری کاکەیی - مامۆستا و هونەرمەند – سوێد
  • حەمەڕشید ڕەواندزی - تێکۆشەری دێرین – سلێمانی - کوردستان
  • حەکیم رەزا عەزیز  - خانەنشینی پێشمەرگە – سلێمانی - کوردستان
  • زەردەشت جەبار محەمەد - چالاکوانی مەدەنی – دەربەندیخان - کوردستان
  • جەلال هۆرێنی - رۆژنامەوان – کەنەدا
  • هەورامان عەلی - نووسەر و چالاکی سیاسیی – فنلندا
  • سەحەر حەسەن محەمەد – رەنجدەری خانەوادە – گەرمیان - کوردستان
  • ئاسۆی مەلا - رۆژنامەوان - ویلایەتی واشینتۆن- ئەمەریکا
  • کەژال عەبدولقادر حەمەشەریف - چاکوانی ژنان- سلێمانی - کوردستان
  • نەژاد نەجم – شانۆکار –  کەرکوک - کوردستان
  • شنە فایەق - رۆژنامەوان– ئەوروپا
  • بڕوا ئەسعەد – سینەماکار – سلێمانی - کوردستان
  • بەشدار حەسەن – پارێزەر – هەولێر - کوردستان
  • هەردێ سەمیر – سینەماکار – سلێمانی - کوردستان
  • ناز عەلی عەوڵا – نیگارکێش – کۆیە - کوردستان
  • فەرەیدوون کونجڕینی - رۆژنامەوان و چالاکوانی مەدەنی – ئەڵمانیا - کۆڵن
  • حەیدەر حەمە کەریم - سیاسی و پێشمەرگەی دێرین – نەمسا
  • ئیبراهیم هەواس - مامۆستا – کەلار - کوردستان
  • عادل عەزیز محەمەد خەنان - ئەفسەری پۆلیس – دەربەندیخان - کوردستان
  • دڵخواز محەمەد – فەرمانبەر – دەربەندیخان - کوردستان
  • محەمەد ئەحمەد عەلی – مامۆستا – سلێمانی - کوردستان
  • هونەر تۆفیق – نووسەر – سلێمانی - کوردستان
  • گەشە دارا حەفید - مافناس و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان – سلێمانی - کوردستان
  • ڕێزان شێخ دلێر، پەرلەمانتاری خولی پێشوو - سلێمانی - کوردستان
  • ئاسۆس ئەحمەد هەردی – رۆژنامەوان – سلێمانی - کوردستان
  • لەتیف فاتیح فەرەج – نووسەر – چەمچەماڵ - کوردستان
  • لوقمان حەسەن – هونەرمەند – سلێمانی - کوردستان
  • د. نیکۆلا ئەشرەف شاڵی - مامۆستای زانکۆ – سلێمانی - کوردستان
  • دیاری مەحموود تۆفیق - چالاکی سیاسی – سلێمانی - کوردستان
  • کوێستان فتوحی - چالاکی سیاسی – ئەڵمانیا
  • ژاڵە محەمەد – رۆژنامەوان – سلێمانی - کوردستان
  • مڵکۆ ئەحمەد - مامۆستای زانکۆی گەرمیان – کەلار - کوردستان
  • ئەمەل جەلال - هەڵسوڕاوی سیاسی و چالاکی مەدەنی – سلێمانی - کوردستان
  • ئاودێر لوقمان محەمەد -دەرچووی زانکۆ، شوێنەوار- سەیدسادق - کوردستان
  • پێشڕەو عەلی ئەحمەد – کاسب – سەیدسادق - کوردستان
  • چۆمان لوقمان محەمەد- کاسب – سەیدسادق - کوردستان
  • وەرزێر لوقمان محەمەد – کاسب – سەیدسادق - کوردستان
  • تارا ئەنور  - مامۆستا - ئەڵمانیا
  • سازان کەمال دەباغ - مامۆستا - ئەڵمانیا
  • دڵدار جەمال ئەحمەد – شاعیر -کەرکوک - کوردستان
  • عبدول جەمیل نوری -کاسب -سلێمانی - کوردستان
  • نەژاد نەجیب – مامۆستا - ئەڵمانیا
  • ڕووخۆش ئەحمەد عبداڵڵە - دەرچوی پەیمانگا – رانیە - کوردستان
  • گەشە تەها رەحیم - دەرچووی پەیمانگا – کەرکوک - کوردستان
  • گەرمیان ئیبراهیم محەمەد – پۆلیسی دارستان - ڕزگاری گەرمیان - کوردستان
  • سوران گەردی - کارمەندی هێزەکانی ناوخۆی بەغداد - هەولێر - کوردستان
  • نەریمان سابیر محەمەد – رۆژنامەوان – سلێمانی - کوردستان
  • ئازاد موکری – کرێکار – ئەمەریکا
  • هانا ئەسعەد قادر – فەرمانبەر – دەربەندیخان - کوردستان
  • شەهاب کەریم - نووسەر و سیاسیی – ئەڵمانیا
  • چرۆ عوسمان هەورامی – پێداگۆگ - سوێد
  • هیوا موسا - خوێندکاری ماستەر - ئیسپانیا
  • پشکۆ رەحیم – شاعیر – لەندەن - بریتانیا
  • خالید شەیدا - شاعیر و نووسەر – هانۆڤەر- ئەڵمانیا
  • لوقمان حەوێز – ئەندازیار – تەکساس- ئەمەریکا
  • یاسین قادر بەرزنجی -  هونەرمەند و نووسەر – سلێمانی - کوردستان
  • هاوڕێ عەلی رەشید – خوێندکار - ئەڵمانیا
  • بێکەس بەرواری - نووسەر و چالاکی سیاسی – نۆروێژ
  • ڕازاو سەعید - چالاکوانی ژنان – سیدنی - ئوسترالیا
  • نادیە کەریم - ئەندازیاری کیمیا- شاعیر – کۆیە - کوردستان
  • عومەر پیرک - هونەرمەندی شانۆکار - ئەڵمانیا
  • رازاو مەحمود گوڵێ - مافناس و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان – سلێمانی - کوردستان
  • هانا شوان - چالاکوانی مافەکانی ژنان – سلێمانی - کوردستان
  • تەها عەبدولقادر – کرێکار - کوردستان
  • میدیا رەوف بێگەرد - هونەرمەندی شانۆکار - دانیمارک
  • سەلام عەبدوڵڵا – نووسەر – خانەقین - کوردستان
  • حەیدەر عەلی ئەحمەد - فەرمانبەر و چالاکوان – گەرمیان - کوردستان
  • جەلال چوارتایی- ئەندازیاری جیۆلۆجی و ئەندامی كەنەکە - هۆڵەندا
  • چیمەن مەحمود بۆمبا - مامۆستای ماتماتیک و فیزیا - ستۆکھۆڵم - سوێد
  • سۆران هانید عەبدوڵڵا - مامۆستا – كۆیە - کوردستان
  • باڵا هاوار جەلال - مامۆستا – رانیە - کوردستان
  • ئاراز خدر ئیبراهیم - رێنمایکاری پەروەردەیی – دەربەندیخان - کوردستان
  • ناسک خورشید - فەرمانبەر – سلێمانی - کوردستان
  • یاسین حسێن حەسەن – شێوەکار - ئەڵمانیا
  • باهیر مەحمود کەریم – خانەنشین – کەرکوک - کوردستان
  • زمناکۆ هیدایەت زەنگەنە - هونەرمەند لەبواری سینەما – کەرکوک - کوردستان
  • ستیڤان شەمزینی – نووسەر - سوێد
  • ناسیح ئەدیب‌ - شاعیر و نووسەر  ـ  سلێمانی - کوردستان
  • فازڵ لەتیف محەمەد - توێژەر -زانکۆی هەڵەبجە – شارەزوور - کوردستان
  • دکتۆر نیگار حەسیب قەرەداخی – هونەرمەند - ڤیەننا
  • سەلما عومەر عوسمان ( کوردەی شەهید هاشمی جیهاز) - ئەندامی پێشووی پەرلەمانی ئێراق - ئەڵمانیا
  • سەربەست نەریمان - رۆژنامەوان و چالاكوانی سیاسی – چەمچەماڵ - کوردستان
  • عومەر حەسەن - خانەنشینی پێشمەرگە – سۆران، هەولێر - کوردستان
  • ڕێکەوت ئیسماعیل ئیبراهیم – نووسەر – سلێمانی - کوردستان
  • ئالان شکور حەمەی ھەیەر- چالاکوانی ژینگە- کفری - کوردستان
  • کوێستان ئیسماعیل – مامۆستا – سلێمانی - کوردستان
  • لوقمان حەوێز – ئەندازیار – تکساس - ئەمەریکا
  • خۆشناو شێر – مامۆستا - سوێد
  • شوان حەسەن – نووسەر - سوێد
  • فائیق محەمەد ئەحمەد پزیشک -  سلێمانی - کوردستان
  • عەلی کەریمی -  نووسەر – سلێمانی - کوردستان
  • رێکان حەوێز – هونەرمەند – ستۆکهۆڵم - سوێد
  • سارا قادر محەمەد -  مامۆستای زانكۆی سلێمانی  و رۆژنامەوان -  سلێمانی - کوردستان
  • ئەکرەم هەواس – شاعیر – سلێمانی - کوردستان
  • عەبدولکەریم یوسف محەمەد - مامۆستا -دەربەندیخان - کوردستان
  • ڕەحیم فتووحی ـ نووسەر ـ پیرانشار - کوردستان
  • کاڕووش عوسمانیان ــ نووسەر و وەرگێڕ ـ شنۆ - کوردستان
  • جەلال رەسوولپور ـ چالاکوان ـ شنۆ - کوردستان
  • موسلیم ئەحمەدی ــ وەرگێڕ ــ تاران - ئێران
  • یوسف حاجی خۆش ــ چالاکوان ـ شنۆ - کوردستان
  • خالید ئەویندار ـ نووسەر – پیرانشار - کوردستان
  • حوسێن محەمەد – خانەنشین – کوردستان
  • ئەنوەر کەرکوکی – سیاسەتوان - سوێد
  • ئەڤین ئەحمەد - رۆژنامەوان – سلێمانی - کوردستان
  • سامان محەمەد ئیبراهیم - فەرمانبەر - قەڵادزێ - کوردستان
  • ھێمن مامەند- رۆژنامەوان و چالاکوان – سلێمانی - کوردستان
  • لێزان بەکر - چالاکی سیاسی- کۆیە - کوردستان
  • حەسەن حەمە ئەمین مارف - فەرمانبەر – سلێمانی - کوردستان
  • فاروق عەبدوڵڵا – ئەندازیار – سلێمانی - کوردستان
  • بێریڤان بەرگارەیی - چالاکوانی  مەدەنی – سلێمانی - کوردستان
  • پشکۆ ڕەحیم – تەنزنوس- لەندەن - بریتانیا
  • بەیان ئیبراهیم - سەرۆکی ڕێکخراوی ئانیا – سلێمانی - کوردستان
  • ترێ مەحموود - شاعیر و ڕاگەیاندنکار – سلێمانی - کوردستان
  • محەمەد بەکر کەریم – مامۆستا – سلێمانی - کوردستان
  • سەهاد عەبدوڵڵا - مامۆستا – سوێد
  • مژدە عەلی حسین – مامۆستا – قەرەگۆل - کوردستان
  • لوقمان حەسەن - هونەرمەند و چاودێری سیاسی – سلێمانی - کوردستان
  • چرۆ حسێن شوانی – پارێزەر – سلێمانی - کوردستان
  • پشتیوان مەحموود فتاح - چالاکوانی سیاسی- سلێمانی - کوردستان
  • ئازاد سەعید – چالاکوان – سلێمانی - کوردستان
  • کەژاڵ عەبدولقادر – چالاکوان – سلێمانی - کوردستان
  • عەدنان ساڵەیی - نووسەر و توێژەر – چەمچەماڵ - کوردستان
  • محەمەد رەسوڵ محەمەد - ڕاوێژکاری خێزانی – سلێمانی - کوردستان
  • سنور کەریم محەمەد -  مامۆستا – سلێمانی - کوردستان
  • کوێستان ئیسماعیل – مامۆستا- سلێمانی - کوردستان
  • دانا مەنمی - نووسەر و رۆژنامەوان – بریتانیا
  • حەسەن جودی – نووسەر و رۆژنامەوان - کوردستان
  • ئیسماعیل سیان - چالاکوان – لندن - بریتانیا
  • میهربان عەلی - کارمەندی تەندروستی – سلێمانی - کوردستان
  • شڤان ئازاد – چالاکوان – لندن - بریتانیا
  • ئاسۆ جەوهەر - رۆژنامەوان – سلێمانی - کوردستان
  • شۆڕش ئەمین - چالاکی مەدەنی – سلێمانی - کوردستان
  • پەیمان عزەددین - پارێزەر – سلێمانی - کوردستان
  • ئاراس بلباس - چالاکوانی مەدەنی - بریتانیا
  • ئاسۆ ژیاندۆست - چالاکوان - بریتانیا
  • رەگەز کەمال - چالاکوانی مافی مرۆڤ - بەلژیکا
  • لاوک کونجرینی - رۆژنامەوان - سویسڕا
  • گۆنا رشید - جیۆلۆجیست و چالاکوانی مەدەنی - بریتانیا
  • هیوا ئەحمەد - چالاکوانی مەدەنی - بریتانیا
  • کاوە دەربەندی - چالاکوانی مەدەنی - بریتانیا
  • هاوڕێ کوردی – چالاکوان – هەولێر - کوردستان
  • کارۆ ئاڵانی – چالاکوانی مەدەنی – لەندەن
  • رەنجدەر گڕاوی – چالاکوان و رۆژنامەوان – بەلژیکا
  • ئازاد سەعید – چالاکوان – سلێمانی - کوردستان
  • سنوور رەحمان – راگەیاندکار – سلێمانی - کوردستان
  • ئەنوەر حوسین (بازگر) - نووسەر و رۆژنامەوان ـ سلێمانی - کوردستان
  • بابان ئەنوەر نووسەر و وەرگێڕ ـ سلێمانی - کوردستان
  • لەتیف کەریم بەداری – مامۆستای خانەنشین – کوردستان
  • بەمۆ عەبدولڕەحمان حەسەن – ئاسنگەر – دەربەنديخان - کوردستان
  • دکتور کاوە ئیبراهیم - پزیشک – کەنەدا
  • شێروان عوسمان - شاعیر – کەنەدا
  • هێمن رەئوف - چاودێری سیاسی – کەنەدا
  • روخوش ئەحمەد عەبدولڕەحمان – مافپەروەر – سلێمانی - کوردستان
  • رەنگین عەبدوڵڵا - پارێزەر و نووسەر - ئەندامی مەکتەبی راگەیاندنی ( ی.ن.ک) و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی ئێراق – سلێمانی - کوردستان
  • فرمان عەزیز عەبدولكەریم – فەرمانبەر - قەڵادزێ - کوردستان
  • هاوڕێ کاوە – رۆژنامەوان – سلێمانی – کوردستان
  • عەبدولڕەحمان عەبدوڵڵا "ھاورێ کاسترۆ" - چالاکوانی مەدەنی ـ رانیە - کوردستان
  • حازم علی کوتک ـ نووسەر و پێشمەرگەی دێرین ـ رانیە - کوردستان
  • خالید مستەفا  "سەیدخالید ـ چالاکوانی مەدەنی ـ رانیە - کوردستان
  • شوان حەمەد حەسەن ـ مامۆستا چالاکی سیاسی ـ رانیە - کوردستان
  • ئیبراھیم فیزوڵڵا رەشید ـ مامۆستا ـ چالاکی مەدەنی ـ رانیە - کوردستان
  • ئاسۆس عوسمان ـ چالاکی مەدەنی ـ رانیە - کوردستان
  • تارا ئاسۆ ـ چالاکوانی ژن ـ رانیە - کوردستان
  • مامۆستا ئەحمەد دروێش ـ شارەزای  ئابووری ـ رانیە - کوردستان
  • بەکر عەلی عەبدوڵڵا "بەکر ئاڵەیی" شاعیرـ رانیە - کوردستان
  • عومەر حسێن ـ چیرۆکنووس ـ رانیە - کوردستان
  • کۆسرەت خدر ئەبوبەکر ـ م زانکۆ ـ رانیە - کوردستان
  • ئارام قادر ـ م زانکۆ ـ رانیە - کوردستان
  • خالید قادر ـ رێکخراوی مەدەنی ـ رانیە - کوردستان
  • ئاسۆ کۆساری ـ مامۆستا ـ رانیە - کوردستان
  • ھونەر عومەر کۆڕی ـ رۆژنامەوان ـ شارەدێی کۆڕێ - کوردستان
  • سەردار قادر شێخە ـ رۆژنامەوان ـ چوارقورنە - کوردستان
  • مامۆستا محەمەد فەرەج - محەمەد بابان ـ نووسەر ـ رانیە - کوردستان
  • عەزیز حاجی نواوەیی ـ چالاکوانی مەدەنی ـ رانیە - کوردستان
  • داستان عەلی عەبدوڵلا ـ مامۆستا ـ رانیە - کوردستان
  • ئەبوبەکر خدر شوان - پ م دێرین ـ چوارقوڕنە - کوردستان
  • عەلی ئەحمد کوێستانی ـ پ م ـ رانیە - کوردستان
  • سارا کەریم ـ چالاکوانی ژن ـ رانیە - کوردستان
  • ئاشتی محەمەد نوری ـ چالاکوانی ژن ـ پشدەر - کوردستان
  • ئاواز ئیسماعیل ـ چالاکوانی ژن ـ پشدەر - کوردستان
  • نەرمین مستەفا ـ چالاکوانی ژن ـ پشدەر - کوردستان
  • بیتوێن سەعید ـ ژینگەپارێز و نووسەر ـ رانیە - کوردستان
  • سدیق عەلی - شاعیر ـ رانیە - کوردستان
  • ھەژار مستەفا ـ پ م ـ رانیە - کوردستان
  • ستار رەسوڵ ـ چالاکی مەدەنی ـ رانیە - کوردستان
  • رەسوڵ ئیسماعیل ـ مامۆستا ـ چوارقوڕنە - کوردستان
  • شێرکۆ محەمەد ـ ژینگەپارێز ـ رانیە - کوردستان
  • سوپا ھەمزە محمد ـ چالاکوانی مەدەنی ـ رانیە - کوردستان
  • بڕیار عوزێر ـ مامۆستا ـ رانیە - کوردستان
  • ئازاد نەجم مەجید ـ مامۆستا ـ رانیە - کوردستان
  • نەوزاد خالید ساڵح ـ مامۆستای زانکۆـ رانیە - کوردستان
  • عارف حەمەدئەمین اللە وێردی ـ پ م دێرین – راپەڕین - کوردستان
  • سلێمان رەسوڵ فەقێ ـ چالاکوان ـ راپەرین - کوردستان
  • سێوە خدر حەسەن ـ چالاکوانی ژن ـ راپەرین - کوردستان
  • ئیدریس عەبدوڵلا ـ چالاکوانی بواری ژینگە و مامۆستا ـ پشدەر - کوردستان
  • ئارام حسێن ـ چالاکوانی ژینگەپارێز ـ راپەرین - کوردستان
  • ئەسمەر رەسوڵ ـ چالاکوانی ژن ـ راپەرین - کوردستان
  • نەورۆز فــــــازل محەمەد ئەمین - چالاكوانى سياسى – سلێمانى - کوردستان
  • مەريوان مەحموود رۆستەم - رۆژنامەوان – لەندەن - بریتانیا
  • پەری ڕەحیم ساڵح - شــــــــاعير-  سلێمانى - کوردستان
  • ئاسۆ حەمه ساڵح - چالاكوان – سلێمانى - کوردستان
  • هيوا  ئەحمەد - چالاكوانى سياسى- لەندەن - بریتانیا
  • عەلی مەحموود محەمەد – چالاکوان – هەولێر - کوردستان
  • یاسین خێڵانی - نووسەر و وەرگێر - سویسڕا
  • ئەحمەد حەمەئەمین – فەرمانبەر – دەربەندیخان - کوردستان
  • ‎د. رزگار عەبدولکەریم -  مامۆستای زانکۆ – سلێمانی - کوردستان
  • ‎حەسەن محەمەد ساڵح – شانۆکار – دەربەندیخان - کوردستان
  • ‎جەمال حەمید کەریم - ‎مامۆستا و شاعیر – دەربەندیخان - کوردستان
  • حسێن لەتیف - شاعیر و نووسەر – دەربەندیخان - کوردستان
  • سۆما هەمزە تەها – ئەندازیار – رەواندوز - کوردستان
  • ئاکۆ قادر حەمە – کۆمەڵناس – دەربەندیخان - کوردستان
  • یاسین عەلی – پزیشک – ئەمریکا
  • بارزان شامار – چالاکوان – ستۆکهۆڵم – سوێد
  • ڕەوەند ساڵح حەسەن – شاعیر – سلێمانی - کوردستان
  • ئالان جەلال بەگ دەرگەڵەیی – فەرمانبەری وەرگێڕان – سوێد
  • جەوهەر میراودەلی – نووسەر و کۆمەڵناس – نەمسا
  • دکتۆر جەلال جاف – پڕۆفیسۆر – نەمسا
  • دکتۆر جەمال محێددین  - مامۆستای زانکۆ و خانەنشین– نەمسا
  • دکتۆر سەلام ئاشووری – پزیشکی پسپۆڕی ددان – نەمسا
  • تارا قەرەداخی – ئەندازیار – نەمسا
  • دکتۆر هۆگر هێرۆیی – پزیشکی منداڵان - رانیە - کوردستان
  • ساڵح میراودەلی – چالاکوان – بریتانیا
  • جەمال خانەقینی – شاعیر و نووسەر – نەمسا
  • ناسیح ئەدیب – شاعیر و نووسەر – سلێمانی - کوردستان
  • سۆیلە خانەقینی – شاعیر -کەرکوک - کوردستان
  • ناسک حەمەغەریب – شاعیر – نەمسا
  • کامەران شۆرەبی – پێشمەرگەی دێرین – نەمسا
  • هەڵاڵە باپیر – هونەرمەند – نەمسا
  • بابان سەقزی - نووسەر – دانیمارک
  • سەعید سەنەندەجی - چالاکوانی مافی مروڤ، ئەندامی کەنەکە – ئۆسلۆ
  • جەعفەر کەریمی - مامۆستای زمانی کوردی، خانەنشین – فینلاند
  • بەهمەن توتنچى - رۆژنامەوان و چالاكوانى سياسى و مافەکانی مرۆڤو- واشنيگتن، سياتل

ئەمريكا

  • محەمەد محەمەدی - چالاکوانی کرێکاریی – ترونتو، کەنەدا
  • بێريڤان دوستكى - سەرۆكى شانازى ناوەندى پەن قەڵەم – ئەڵمانیا
  •  فەرهەنگ هەڵەبجەیی – رۆژنامەوان – ئەڵمانیا
  • ڕێزان ساڵح - شانۆکار و توێژەری کولتووری – بەلژیکا
  • کۆماس شەهبازی – رۆژنامەوان – سویسڕا
  • گەشە جاف – رۆژنامەوان – سوێد
  • تاهره خورەمی - چالاکوانی بواری ژنان و دەروونناس – هۆڵەندا
  • محەممەڕەزا ئەسکەندەری - سەردەبیری کوردانە – هۆڵەندا
  • ئومید بەشیری - پێشمەرگەی دێرین – تایلاند
  • قادر ئەلیاسی – هونەرمەند – نۆروێژ
  • ساڵح مەلا سەعید زەنگەنە – وەرگێڕ - مالمۆ – سوێد
  • نادر جەماعەتی – کاربەدیهێنەر – هاسن- ئەڵمانیا
  • کاوە لەتیف عەلی – پارێزەر – کەلار - کوردستان
  • کاوە رۆژهەڵات – رۆژنامەوان – ئەڵمانیا
  • حەسەن شافێعی – شاعیر - ئۆتاوا، کەنەدا
  • سیروان رەفعەت – شانۆکار – دەربەندیخان - کوردستان
  • ئەحمەد شێخ حەسەن شێخ ئەمین"ئەحمەد بەرزنجی" – مامۆستا – ستۆکهۆڵم، سوێد
  • نیهاد جامی – نووسەر و شانۆکار – پۆڵەندا
  • ئاراز عەبدولڕەحمان – هونەرمەند – دەربەندیخان - کوردستان
  • عەبدوڵڵا حجاب – سیاسەتوان - ئۆسلۆ - نۆروێژ
  • گۆران هەڵەبجەیی – رۆژنامەوان – دانیمارک
  • هادی سۆفی زادە - چالاکوانی سیاسی – ئیسپانیا
  • بێریڤان محەمەد- رۆژنامەوان و چالاکوان – ئەڵمانیا
  • سەڵاح خدر  - رۆژنامەوان – ئەڵمانیا
  • گۆنا عەبدوڵڵا - مامۆستا و چالاکوان – بریتانیا
  • جەمال حەمە حەسەن - ئەندامی کەجەدەکەی ئەوروپا – ئەڵمانیا
  • عومەر ئەمین- چالاکوانی سیاسی – نۆروێژ
  • کاروان خاڵان - ئەندازیار - بریتانیا
  • پەری تاهیر -رۆژنامەوان- بەلژیکا
  • ئامینە عەلی شەریف – چالاكوان - ئەڵمانیا
  • ئامەر سلێمان - نووسەر و رۆژنامەوان- کۆڵن - ئەڵمانیا
  • ڕووناک ئەحمەد-  چالاکوانی سیاسی - کۆڵن - ئەڵمانیا
  • ڕووناک مەجید عەزیز - ڕاوێژکار لەبواری سیاسی و کۆمەڵایەتی – ئەڵمانیا
  • نالیا ئیبراهیم  - چالاکوان – سوێد
  • شینە محەمەد – مامۆستا – نۆروێژ
  • دێرسم ئۆرەمار – رۆژنامەوان – هەولێر - کوردستان
  • سەلام محەمەد - چالاکوانی سیاسی – دانیمارک
  • یوسف حازم - پێشمەرگەی دێرین – ئیسپانیا
  • سەلاح سوبحی - چالاکوانی سیاسی – سوێد
  • دارا حسێن – رۆژنامەوان – دانیمارک
  • نازەنین عوسمان – مامۆستای زانکۆ – سلێمانی - کوردستان
  • عەبدوڵڵایی کەریم مەحموود – نووسەر و رۆژنامەوان – سلێمانی - کوردستان
  • مەحموود عەبدوڵڵا – مامۆستا – قەڵادزێ - کوردستان
  • کارزان عەلی عوسمان – رۆژنامەوان – بەلژیکا
  • دەشتی یوسف – چالاکوانی مەدەنی – مالمۆ – سوێد
  • ئارارات ئەحمەد ئەحمەد – شاعیر – سلێمانى - کوردستان
  • حەبیبە بابان - پارێزەر – رانیە - کوردستان
  • سەعدوڵڵا برایم خان – نووسەر – سۆران - کوردستان
  • ژیان محەمەد  - پارێزەر - هۆڵەندا
  • دڵسۆز ڕەسوڵ  - شێوەكار – سلێمانی - کوردستان
  • فەرمان محەمەد – رۆژنامەوان – ئیتاڵیا
  • سارا فەقێ خدر – نووسەر - قەڵادزێ - کوردستان
  • نیاز حامد برایم - چاودێری سیاسی – کەنەدا
  • ڕۆزار ئەحمەد سعید – نووسەر و شاعیر – کەرکوک - کوردستان
  • ھاوڕێ کاوە – رۆژنامەوان – سلێمانی - کوردستان
  • عیسا سێوەدین – نووسەر – ئەمەریکا -تێکساس
  • پشتیوان محەمەد عەلی - چالاکوانی سیاسی – سلێمانی - کوردستان
  • قانیع عەبدوڵڵا رەشید – فەرمانبەر – کۆیە - کوردستان
  • عەلی ئێلنجاخی - پێشمەرگەی دێرین – کۆیە - کوردستان
  • محەمەد ئوندەر – رۆژنامەوان – نەمسا – ڤییەنا
  • بەکر ئاڵەیی - نووسەر و شاعیر – رانیە - کوردستان
  • ئەسکەندەر حاجی حەسەن – مامۆستا – سلێمانی - کوردستان
  • ئازاد عەبدولڕەحمان عەبدوڵڵا مەرگەیی - ئەفسەری خانەنشین – رانیە - کوردستان
  • ژیلوان مام تۆفیق - پێشمەرگەی دێرین – سوێد - ئۆپسالا
  • کاوە ئەدیب  - راهێنەر و وەرزشکار – سلێمانی - کوردستان
  • دکتۆر ئالان ئالانی - دکتۆری گشتی – ئەڵمانیا -بۆن
  • شلێر عەزیز – توێژەر و کۆمەڵناس نۆروێژ – سارپسبۆرگ
  • سەحەر نوابیان – خوێندکار - سیدنی - ئوسترالیا
  • چیا مەحموودی - بویاخچی - سیدنی - ئوسترالیا
  • ‌خەرمان سابیر – خوێندکار - ئەدلایت - ئوسترالیا
  • رازاو سەعید - چالاکوانی ژنان - سیدنی - ئوسترالیا
  • جێری شنیپسQLD -نامەبەر– ئوسترالیا(Garry shnips QLD، Australia

Postman

  • ئاری موحسین تەها - ئەندازیاری تەلارسازی - سیدنی - ئوسترالیا
  • مامە داود – کرێکار - بریتانیا
  • خالید رەشیدپوور - چالاکوانی سیاسی – فرێدریکستاد – نۆروێژ
  • تیمور حەسەن غەفوور – مامۆستا - هەڵەبجەیی شەهید - کوردستان
  • ئەسعەد شاورێی - چالاکوان – بریتانیا
  • شاهۆ عارف – سینەماکار – سلێمانی - کوردستان
  • تایەر عەبدولواحید – شانۆکار – سلێمانی - کوردستان
  • کامەران جەمال – سینەماکار – سلێمانی - کوردستان
  • بانوو هەڵەبجەیی - سلێمانی - چالاکوانی بواری ژنان – سلێمانی - کوردستان
  • جانی دیلان - هونەرمەند و رۆژنامەوان - ئەمریکا
  • بژار تەها خەلیل – پارێزەر – سلێمانی - کوردستان
  • سامان عەزیز – مامۆستا – گەرمیان – کوردستان
  • عومەر عەبدولکەریم – نووسەر و رۆژنامەوان – گەرمیان – کوردستان
  • تەحسین عەبدولکەریم ئەحمەد – نووسەر – تایلاند
  • فریاد حسێن قادر – شێوەکار و مامۆستا - کەلار - کوردستان
  • حەمەسوار عەزیز – نووسەر و رەخنەگری شانۆ – هەولێر – کوردستان
  • سمکۆ سابیر – چالاکوانی بواری ئەنفال و جینۆساید – گەرمیان – کوردستان
  • هەژار مەرگەیی چالاکوان – بۆلزانۆ - ئیتاڵیا
  • ئەلەند ئەحمەد - خوێندکار – بۆلزانۆ - ئیتاڵیا
  • محمد خۆرانی – کرێکار - ئیتاڵیا
  • شەماڵ سدیق سالح – کرێکار - ئیتاڵیا
  • نەشمیل رەسول - رەنجدەری خانەوادە - ئیتاڵیا
  • Andreia  Maffei – هونەرمەند و سیاسی - ئیتاڵیا
  • Antonella Lombardini – چالاکوان - ئیتاڵیا
  • Gregori virco - فەرمانبەر - ئیتاڵیا
  • Georg Mayer - جووتیار - ئیتاڵیا
  • Mauro sancì  - دکتۆر – ئیتاڵیا
  • هێمن حەمەقادر شێخە – فەرمانبەر – قەڵادزێ – کوردستان
  • ئەحمەد قادر ئەحمەد عومەر – فەرمانبەر – قەڵادزێ – کوردستان
  • ئەبوبەکر قادر حەمە سلێمان – فەرمانبەر – قەڵادزێ – کوردستان
  • ئەمیر محەمەد بابەکر مەحموود– فەرمانبەر – قەڵادزێ - کوردستان
  • شوانە عومەر هەمزە باهۆمەر– فەرمانبەر – قەڵادزێ - کوردستان
  • عەلی عەبدوڵڵا خدر پیرۆت– فەرمانبەر – قەڵادزێ - کوردستان
  • حسێن رەسو محەمەد ئالی– فەرمانبەر – قەڵادزێ - کوردستان
  • کارزان مام عیسا رەسوڵ– فەرمانبەر – رانیە - کوردستان
  • محەمەد مەلا ئیسماعیل ئەحمەد– فەرمانبەر – قەڵادزێ - کوردستان
  • عەلی خدر ئیسماعیل ئەحمەد– فەرمانبەر – قەڵادزێ - کوردستان
  • تاهیر ئەحمەد محەمەد حسێن– فەرمانبەر – قەڵادزێ - کوردستان
  • ئیبراهیم حسێن ئیبراهیم خدر– فەرمانبەر – قەڵادزێ - کوردستان
  • عومەر محەمەد بابەکر مەحموود– فەرمانبەر – قەڵادزێ - کوردستان
  • ساڵح حەمود هۆمەر – فەرمانبەر – قەڵادزێ – کوردستان
  • محەمەد خدر حەمەد حەمەد ئەمین – فەرمانبەر – قەڵادزێ – کوردستان
  • هاوکار حسێن حەمەد موسا-فەرمانبەر-ڕانیە-کوردستان
  • شێرزاد فەرخە عەبدوڵڵا فەرخە – فەرمانبەر – رانیە - کوردستان
  • خەلیل عەبدوڵڵا قادر ئیسماعیل – فەرمانبەر – رانیە - کوردستان
  • زیرەک مەحموود مستەفا عوسمان – فەرمانبەر – رانیە - کوردستان
  • بایز فەرخە عەبدوڵڵا فەرخە – فەرمانبەر – رانیە - کوردستان
  • مەریوان عومەر عەبدوڵڵا مارف – فەرمانبەر – رانیە - کوردستان
  • عوسمان عەبدوڵڵا قادر ئیسماعیل – فەرمانبەر – رانیە - کوردستان
  • هەژار محەمەد حەسەن حسێن – فەرمانبەر – رانیە - کوردستان
  • عەلی مەحموود حەمەد موسا – فەرمانبەر – رانیە - کوردستان
  • محەمەد حسێن عەبدوڵڵا حسێن – فەرمانبەر – رانیە - کوردستان
  • محەمەد خدر حەمەد موسا – فەرمانبەر – رانیە - کوردستان
  • مەهدی خدر ئیبراهیم قازی – فەرمانبەر – رانیە - کوردستان
  • فەتاح حەمەدئەمین ئاڵڵا وێردی – فەرمانبەر – رانیە - کوردستان
  • جەنگی خالید سابیر سەعید - – فەرمانبەر – کۆیە - کوردستان
  • بابەکر مستەفا بابەکر مەحموود – فەرمانبەر – حاجیاوا - کوردستان
  • بارزان حەسەن بابەکر رەسوڵ – فەرمانبەر – سلێمانی - کوردستان
  • دیلمان بەختیار عەبدوڵڵا غەریب – فەرمانبەر – رانیە - کوردستان
  • ئەحمەد خدر ئەحمەد ئیبراهیم – فەرمانبەر – حاجیاوا - کوردستان
  • هێمن حسێن ئیبراهیم خدر – فەرمانبەر – قەڵادزێ - کوردستان
  • جەبار ئیراهیم سلێمان عەبدە – فەرمانبەر – چوارقوڕنە - کوردستان
  • محەمەد مستەفا مارف مامەڕەش– فەرمانبەر – حاجیاوا - کوردستان
  • ئەنوەر حەسەن محەمەد – فەرمانبەر – قەرەنی ئاغا - کوردستان
  • سۆران مەحموود موراد مەحموود – فەرمانبەر – رانیە - کوردستان
  • خالید ئیبراهیم ئەحمەد حەمەدەڕەش – فەرمانبەر – قەرەنی ئاغا - کوردستان
  • عەلی رەسوڵ عەبدوڵڵا -فەرمانبەر -قەڵادزێ-کوردستان
  • بڕوا محەمەد خدر – فەرمانبەر – قەڵادزێ - کوردستان
  • محەمەد حەسەن حەمە – فەرمانبەر – قەڵادزێ - کوردستان
  • ئیسماعیل رەسوڵ عەبدوڵلا – فەرمانبەر – قەڵادزێ - کوردستان
  • هەندرێن رەسوڵ عەبدوڵڵا – کاسب – قەڵادزێ - کوردستان
  • کارۆخ ئەحمەد بابەکر – فەرمانبەر – قەڵادزێ - کوردستان
  • کارۆخ رەسوڵ عەبدوڵڵا – خوێندکار – قەڵادزێ - کوردستان
  • کاروان ئەحمەد بابەکر  – فەرمانبەر – قەڵادزێ - کوردستان
  • سدیق ئیبراهیم سەعید – فەرمانبەر – قەڵادزێ - کوردستان
  • هیوا عەلی پیرۆت – فەرمانبەر – زورکان - کوردستان
  • یاسین حسێن محەمەد – فەرمانبەر – زورکان - کوردستان
  • حەسەن محەمەد حەمەد – فەرمانبەر – زورکان - کوردستان
  • نیاز حسێن محەمەد – فەرمانبەر – قەڵادزێ - کوردستان
  • شوکری حەسەن ئیبراهیم – فەرمانبەر – قەڵادزێ - کوردستان
  • چرۆ حەمە قادر  – فەرمانبەر – قەڵادزێ - کوردستان
  • ئامینە عەبدوڵڵا مەحموود – فەرمانبەر – قەڵادزێ - کوردستان
  • شنۆ مەحموود سوارە – رەنجدەری خانەوادە – قەڵادزێ - کوردستان
  • یادگار محەمەد مەحموود – رەنجدەری خانەوادە – ژاراوە - کوردستان
  • هەمین بابەکر مەحموود – رەنجدەری خانەوادە – قەڵادزێ - کوردستان
  • عائیشە عەبدوڵڵا ساڵح – رەنجدەری خانەوادە – قەڵادزێ - کوردستان
  • بەیان مەمەند ساڵح – رەنجدەری خانەوادە – قەڵادزێ - کوردستان
  • کۆسار وەیسی – رەنجدەری خانەوادە – قەڵادزێ - کوردستان
  • خالید عەبدوڵڵا ساڵح – فەرمانبەر – قەڵادزێ - کوردستان
  • هۆشمەند مەمەند ساڵح – کاسب – قەڵادزێ - کوردستان
  • محەمەد ئەمین ئیبراهیم  – رۆژنامەوام – قەڵادزێ - کوردستان
  • عومەر رەسوڵ قادر – کادیری حزب – قەڵادزێ - کوردستان
  • حسێن عەلی عەبدوڵڵا-کادیری حیزب-ڕانیە-کوردستان
  • زرار رەسوڵ عەبدوڵڵا – کادیری حزب – رانیە - کوردستان
  • ئیسماعیل حەمەئەمین – کادیری حزب – رانیە - کوردستان
  • هێمن عەلی پیرۆت – رۆژنامەوان – رانیە - کوردستان
  • شوانە حەسەن حسێن – کادیری حزب – رانیە - کوردستان
  • خەدیجە حەمە موسا – کادیری حزب – رانیە - کوردستان
  • قەدریە مەحموود حەمەد – رەنجدەری خانەوادە – رانیە - کوردستان
  • ئامینە بابەکر – ڕەنجدەری خانەوادە- قەڵادزێ - کوردستان
  • شەهێن سەلیم – رەنجدەری خانەوادە – قەڵادزێ - کوردستان
  • بابەکر حەمە بابەبەکر - فەرمانبەر – قەڵادزێ - کوردستان
  • بارزان حەمە بابەکر – کاسب – قەڵادزێ - کوردستان
  • محەمەد هەمزە باهۆمەر – مامۆستا – قەڵادزێ - کوردستان
  • هێدی عومەر هەمزە – کرێکار – قەڵادزێ - کوردستان
  • سەلام رەسوڵ قادر – خانەنشین قەڵادزێ-کوردستان
  • پەری عەبدوڵڵا – رەنجدەری خانەوادە – قەڵادزێ - کوردستان
  • بێریڤان غەریب – مامۆستای زانکۆ– قەڵادزێ - کوردستان
  • هەرێم جەمال ئەمین – مامۆستای زانکۆ– قەڵادزێ - کوردستان
  • تاڵیب خدر – مامۆستا – قەڵادزێ - کوردستان
  • عومەر حسێن عەبدوڵڵا - دکتۆر– قەڵادزێ - کوردستان
  • ئەحمەد لەتیف – فەرمانبەر – قەڵادزێ - کوردستان
  • بورهان حەمید – فەرمانبەر – قەڵادزێ - کوردستان
  • لوقمان حەمید – کرێکار – قەڵادزێ - کوردستان
  • عەلی حسێن ئیبراهیم - کەمئەندام– قەڵادزێ - کوردستان
  • عوسمان حەسەن عومەر – کادیری حزب – قەڵادزێ - کوردستان
  • کۆسرەت حەمە مەرجان – مامۆستا – قەڵادزێ - کوردستان
  • بەختیار جەمال غەریب – کادیری حزب – قەڵادزێ - کوردستان
  • ئەحمەد خدر سەلیم – کادیری حزب – قەڵادزێ - کوردستان
  • مارف مستەفا مارف – خانەنشین – قەڵادزێ - کوردستان
  • ئەبوبەکر خدر – کاسب – قەڵادزێ - کوردستان
  • زرار حاجی مستەفا – کاسب – قەڵادزێ - کوردستان
  • عەبدوڵڵا قادر عەبدوڵڵا – خانەنشین – قەڵادزێ - کوردستان
  • فاخر رەسوڵ قادر – مامۆستا – رانیە - کوردستان
  • پەژارە مەمەند ساڵح – مامۆستای زانکۆ – قەڵادزێ - کوردستان
  • سەبری خدر قادر – رەنجدەری خانەوادە – قەڵادزێ - کوردستان
  • سەفین حەمە مەحموود – کاسب – هەولێر - کوردستان
  • هاوکار جەمال – فەرمانبەر – قەڵادزێ - کوردستان
  • خدر ئەحمەد گۆمانی – کادیری حزب – قەڵادزێ - کوردستان
  • قادر حەمەد موسا – فەرمانبەر – قەڵادزێ - کوردستان
  • عەلی محەمەد سوارە – کرێکار – قەڵادزێ - کوردستان
  • سەربەست خدر قادر - پارێزەر – هەولێر - کوردستان
  • هاوڕێ محەمەد رەشید - فەرمانبەر – ژاراوە - کوردستان

 

 

 

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار