ناوەڕۆکى کۆبونەوەکەى بارزانى و وەزیرى دەرەوەى فەرەنسا

7 كاتژمێر لەمەوپێش



ئێوارەى ئەمڕۆ مەسعود بارزانى سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان و  ژان نوێل بارۆ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە پاریس کۆبوونەوەو جەختییان لە برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوانیان کردووەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەی نێوان بارزانی و ژان نوێل بارۆ باس لە پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و پرۆسەی سیاسی ناوچەکە و هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق کراوە. هەروەها مەترسی داعش و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو گرووپە پرسێکی دیکە بوو کە گفتوگۆیان لە بارەوە کراوە. 

مەسعود بارزانی لە کۆبوونەوەکەدا باسی لە پەیوەندی مێژووی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا کردووە، هاوکات بەهۆی پشتگیری فەرەنسا لە پێشمەرگە و هەرێمی کوردستان ستایشی ئەو وڵاتەی کردووە.

لەلایەکى دیکەوە، لەڕاگەیەندراوێکیاندا وەزارەتى دەرەوەى فەرەنسا ئەوەیانخستوەتە ڕوو، لەمەودوا لە پاریس شەقامى پێشمەرگە دەبێت جارێکى دیکە دانپێدانان و پشتیوانى  هەمیشەیی فەرەنسا بۆ برا کوردەکان دووپاتکراوەتەوە کە لە شەڕی دژی داعشدا ڕۆڵى گەورەیان هەیووە. 

هەروەها دەشڵێت: لەگەڵ مەسعود بارزانى سەرکردەى مێژوویی کورد، باسمان لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان فەرەنسا و عێراق و کوردستان کرد، لەپێناو بەرژەوەندی سەقامگیری ناوچەکە کردوە.

ئەمڕۆ لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا و لە پارکی ئۆندرێ سیترۆێن، بە ئامادەبوونی مەسعود بارزانی پەردەی لەسەر تابلۆی پێشمەرگە لادا، هەر لەو ڕێوڕەسمەدا، بارزانی وتارێکی پێشکەش کرد، تێیدا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و گوتی: فەرەنسا بە درێژایی مێژوو، هەموو کات هەڵوێستی مرۆڤایەتی و دۆستایەتیی بەرانبەر بە گەلی کوردستان بووە و لە سەردەمی ژەنەراڵ دیگۆل تا ئەمڕۆ هەموو کات فەرەنسا پشتیوانی دۆزی گەلی کوردستان بووە و یەکەم وڵات بووە ڕێگەی داوە ئەنستیتۆی کوردستانی لە پاریس بکرێتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار