لە نەخۆشخانەکانی دەوڵەتی تورکیا چارەسەری بۆ ئەو کەسانە ناکرێت کە بە کوردی قسە دەکەن

12 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئیحسان ئوغور سیاسەتمەداری کورد، یەکێکە لە زیندانییە نەخۆشانەی زیندانی داخراوی ئەمنی باڵای جۆری ئێفی ئامەد کە ماوەیەکی زۆرە دۆخی تەندروستی تێکچووە و دوای ماوەیەکی زۆر بۆ نەخۆشخانەی دەوڵەتی ئامەد رەوانەکرا، بەڵام بەهۆی ئەوەی بە کوردی قسەی کردووە، چارەسەری بۆ نەکراوە.

ماڵپەڕی ئارتی گەرچەک رایگەیاند، ئیحسان ئوغور هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانی شاری هیزاری هەدەپە، بەهۆی نەخۆشکەوتنیەوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، بەڵام بەبێ ئەوەی پشکنینی بۆ بکرێت، جارێکی دیکە بۆ زیندان گواستراوەتەوە. هۆکاری چارەسەرنەکردنی نەخۆشیەکەشی بۆئەوە دەگەڕێتەوە کە خزمێکی لە نەخۆشخانە بینیوە و بە کوردی قسەی لەگەڵ کردووە.

مەحمود جەلادەت گایدالی پەرلەمانتاری هەدەپەی شاری بەدلیسی باکوری کوردستان، دۆسیەی ئیحسان ئوغوری گەیاندە دەستەی لێکۆڵینەوەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی تورکیا. گایدالی لە داواکارییەکەیدا بۆ سەرۆکی کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی پەرلەمان ئاماژەی بەوە کردووە کە دەستبردن بۆ مافی تەندروستی کە بەگوێرەی دەستوور و ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان پارێزراوە، پێشێل دەکرێت و ئەفسەرە پەیوەندیدارەکان پۆستەکانیان خراپ بەکاردەهێنن.

پەرلەمانتارەکەی هەدەپە داوای کرد، کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی پەرلەمان، بۆ لێکۆلینەوە لەم کەیسە، بەپەلە لیژنەیەک رەوانەی زیندانی ئامەد بکات.

بنەماڵەی ئیحسان ئوغور، داوای لە لقی ئامەدی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (ئیهادە) کرد، لێکۆلینەوە لەم کێشەیە بکەن و رێگە نەدرێت مافی پشکنینی تەندروستی زیندانیان پێشێل بکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
هاوڵاتی ڕێكلام


وەفدی هەرێم لەبەغدا تەنیا یەك 700 ملیار دیناری دیكەیان گەرەنتی كردووە

3 كاتژمێر لەمەوپێش

یەكێتی دڵنیایە سكاڵاكەی ئەنجامی دەبێت‌ و پارتی بڕیاردانی هەڵگرتووە بۆ دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی

6 ڕۆژ لەمەوپێش


شەش ساڵە بنكەیەكی تەندروستی بۆ منداڵبوون لەناحیەیەکی دهۆک كراوەتەوە، بەڵام هیچ منداڵێكی تێدا لەدایك نەبووە

6 ڕۆژ لەمەوپێش


كابینەی نۆ ژمارەیەك پڕۆژەی كابینەكانی پێشوو وەك دەستكەوتی خۆی هەژمار دەکات

7 ڕۆژ لەمەوپێش