قه‌ندیل نمونه‌یه له‌ژینگه‌یه‌کی پارێزراوو ئازادی که‌وو سوێسکه‌و ئاسکه خۆش ڕه‌وشته‌کانى ئه‌و بناره
6 ساڵ لەمەوپێش
ئاوات کامیل
بێگومان ئاووهه‌واى پاکى کوردستان،جیهانێکی تایبه‌تی ڕه‌خساندوه بۆ باڵنده‌ی کێوی وه‌ک (که‌وو سوێسکه، شه‌هێن، شمقار، هتد...)و جیهانێکیش بۆ ئاژه‌ڵه کێویله‌کان، هه‌ر به‌هێواشی به‌لایاندا بڕۆ هه‌ست به‌غه‌ریبێک ده‌که‌ن که‌هاتوه بۆ لایان، من ده‌ڵێم هه‌موو جۆره‌کانى په‌له‌وه‌ر هه‌ریه‌که بۆ خۆی جیهانێکی تایبه‌تى هه‌یه له‌جوانی سینگ و باڵه نه‌خشینه‌کانى، ئه‌و سروشته جوان و ڕازاوه‌یه که‌تیدایه‌و گه‌وره بووه، ئاژه‌ڵه‌کانیش له‌هه‌مان شێوه وه‌کو ئاسکه خۆش ڕه‌وشته‌کان ئه‌وبناره، جه‌سته‌ی ماندوو شه‌که‌ت، ئاوی کانیاوو توله‌ڕێی باریک، ئه‌مان هه‌موو ئاره‌ق ڕێژه‌ى جه‌سته‌ی باڵنده‌و ئاسکه سه‌رکێشه‌کانى سروشت (قه‌ندیلن)، میوانانى (به‌غداو خوارووی عێراق) ئێوه له‌کوێن بۆ نایه‌ن بۆ باوه‌شی قه‌ندیل و گوڵ و گوڵزاری ئه‌و پێده‌شت و بناره، تاوێک گوێیان له‌زیکه‌و قاسپه قاسپی که‌و بێت، خه‌م و خه‌فه‌ت هه‌رچى دێت به‌پێی هه‌واى پاک ئه‌یڕه‌وێنێتەوه. به‌ڵام هاوڕێکانم، سه‌د مخابن، له‌ڕۆژانى هه‌ینی (له‌ژێر پرده‌که)، نزیک (مەکۆی گۆڕان) هه‌ندێ باڵنده‌و شتی سه‌یرو سه‌مه‌ره ده‌هێنن بۆ فرۆشتن وه‌کو (به‌چکه‌ی کونه‌په‌پوو) نازانم ئه‌مه سوودی چیه له‌ناو شاردا وه‌کو ئه‌وه وایه (منداڵک له‌دایکه‌که‌ی جیابکه‌یته‌وه)، به‌ڵام به‌ڕۆژ چاوی نابینێ، به‌شه‌و ڕاوده‌کات له‌باڵنده‌و مارو مێروو هتد..... یاخود ژیشکی گه‌وره‌و بچوک خوا بتانگرێ ئه‌مه له‌شاخ من بینیومه هه‌رچی مارو مێروی زیانبه‌خش هه‌یه ده‌یخوات و له‌ناوی ده‌بات، ئه‌مه له‌لایه‌ک، لەلایه‌کی دیکه‌ش (باز و داڵ) ئه‌مه هه‌مان شێوه‌ى ژیشک و مارو مێروو ده‌خۆن، زۆر به‌داخه‌وه، له‌گه‌ڵ ڕێزمدا بۆ ده‌ره‌وه‌ى شار‌و گوند‌و دێهاته‌کان که‌وتونه‌ته ڕاوی باڵنده و هه‌موو جۆره په‌له‌وه‌ره ده‌نگ خۆشه‌کان وه‌کو (که‌وو سوێسکە.....هتد)من نازانم حکومه‌تى هه‌رێمی کوردستان بۆ سنورێک دانانێ بۆ دیارده‌ی نه‌شیاوو نه‌گونجاو بۆ هاوڵاتیان، به‌گشتى هه‌موو باڵنده‌یه‌ک ده‌نگى خۆشه به‌سروشتی کوردستان ده‌نگخۆشی گۆرانى ده‌ڵێ، باشه پاره هه‌موو شتێکه بۆ مرۆڤ کڕین و فرۆشتن به‌م باڵندانه‌وه ده‌کات. وه‌کو پێشنیار من داواکارم له‌پارێزگاو ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و شاره‌وانى به‌هاوکاری وه‌زاره‌تى ناوخۆ (ئاسایش)ی گشتى سنوورێک دابنێن بۆ ئه‌م دیارده‌یه، هه‌موو ڕۆژێکى هه‌ینی ده‌ستبگرن به‌سه‌ر ئه‌و باڵنده‌و ئاژه‌ڵانه‌ى له‌ناو شاخه‌کان بۆ ناو شار، ئه‌و که‌سانه ده‌ستگیربکه‌ن به‌رانبه‌ر یاسای تایبه‌تى، بۆ یه‌که‌م جار (به‌ڵێنامه)یان لێوه‌ربگیرێت که‌دووباره‌ی نه‌که‌نه‌وه، بۆ جاری دووه‌م یان سێیه‌م غه‌ڕامه بکرێن ئه‌گه‌ر وازیان نه‌هێنا ئه‌وه پێویسته ئیجرائاتى یاسایی له‌گه‌ڵدا بکرێت به(به‌ندکردن) له ( شەش مانگه‌وه) تاوه‌کو (پێنج ساڵ) له‌گه‌ڵ ڕێزمدا بۆ پارێزگا‌و ئه‌نجومه‌نى پارێزگا‌و (پۆلیسی ئینزیباتی) ئاسایش که‌بتوانن به‌هه‌موو لایه‌کتان بنبڕی ئه‌م دیارده ناقۆڵایە بکەن له‌گه‌ڵ ڕێزمدا بۆ هه‌موو لایه‌ک هه‌ر سه‌رکه‌وتوو سه‌رفرازبن.