پیسبوونی هه‌وای ناوخۆیی

6 ساڵ لەمەوپێش



ئاڤان محەمەد غەفور *


یه‌کێک له‌پیسبوونه‌ هه‌ره‌ باوه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ پیسبوونی هه‌وای ناو ماڵ و بیناکانە، که‌ئه‌م جۆره‌ پیسبونه‌ له‌پیسبونی ده‌ره‌کی زۆر زیاتره‌، کاریگه‌ریه‌که‌ی قوربانی ئه‌م جۆره‌ پیسبونه‌ش به‌ده‌ره‌جه‌ یه‌ک منداڵ و ئافره‌ته‌، چه‌ندین هۆکار هه‌ن بۆ پیسبونی هه‌وای ناوخۆیدا، لیره‌دا مه‌سه‌له‌یه‌کی زۆر گرنگن مه‌ترسیدار قسه‌ی له‌سه‌رده‌که‌ین، ئه‌ویش پیسبونی ناوخۆیی به‌هۆی ماده‌ی قوڕقوشم.  
قوڕقوشم:- ماده‌یه‌کی کیمیاییه‌ یه‌کێکه‌ له‌کانزا قورس و ژه‌هراوییه‌کان که‌ له‌هه‌وادا بڵاوده‌بێته‌وه‌ له‌سه‌رچاوه‌ی سروشتی و ناسروشتیه‌وه‌ دروستده‌بێت لەسەدا 20ی ئه‌و قورقوشمه‌ی له‌هه‌وادا هه‌یه‌ به‌هۆی هۆکاره‌ مرۆییه‌کانه‌وه‌یە که‌ له‌ڕه‌نگی خانوودا هه‌یه‌، هه‌روه‌ها له‌به‌نزینیشدا که‌ بۆ باشکردنی سوتان، باشکردنی به‌رگری مه‌کینه‌ی ئوتۆمبیله‌کان، کاریگه‌ری له‌سه‌ر مرۆڤ.
مرۆڤ  ڕاسته‌وخۆ له‌ڕێگه‌ی هه‌ناسه‌و قوتدانی گه‌ردوو تۆزی ڕه‌نگی دیواره‌کان ده‌چێته‌ ناو له‌شی مرۆڤه‌وه‌، قوڕقوشم ته‌نانه‌ت به‌ڕێگه‌یه‌کی که‌میش بێت گرفتی ته‌ندروستی دروستده‌کات  له‌وانه‌.
1- هێواش گه‌شه‌کردنی منداڵان 
2- گرفته‌کانی فێربون ده‌بێته‌هۆی لاوازی فێربون له‌منداڵدا.
3- زۆر چالاکبون واته‌ له‌منداڵاندا ده‌بیته‌هۆی زۆربونی جوڵه‌ی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر.
ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی  قوڕقوشم زۆر بێت له‌هه‌وادا گرفته‌کانی ته‌ندروستی قورستر ده‌کات و زوتریش کاریگه‌ری ده‌رده‌که‌وێت، له‌وانه‌:
1- به‌رزکردنه‌وه‌ی فشاری خوێن .
2- که‌می هیمۆگڵۆبین له‌خوێندا (که‌م خوێنی ).
3- دڵه‌ڕاوکێ.
4- تێکچونی سیسته‌می زاووزێ له‌مرۆڤی پێگه‌یشتودا.
5- که‌م هۆشی له‌منداڵاندا.
6- سه‌رئێشه‌و بورانه‌وه‌.
7- تێکدانی شێوه‌ی کۆرپه‌له‌ له‌کاتی دووگیانیدا.
بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌کانی قورقوشم چیبکرێت باشه‌؟ 
پێویسته‌ زوو زوو گه‌ردو تۆزو خۆڵی ماڵه‌وه‌ به‌په‌ڕۆیه‌کی ته‌ڕ پاکبکرێته‌وه‌ له‌کاتی بۆیه‌کردن یان رنینی بۆیه،‌ پێویسته‌ ده‌مامک ببه‌سترێت، باشتروایه‌ منداڵ دوربخرێته‌وه‌ له‌و شوێنه‌و بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر ئۆتۆمبیل له‌گه‌راجی ماڵه‌وه‌ به‌هه‌ڵکراوی جێمه‌هێڵه،‌ زوو زوو که‌لوپه‌لی مناڵان بشۆ.


* پسپۆڕ له‌بواری ژینگه‌

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار