لە شاری شنۆ سزای سێدارە بەسەر شەش گەنجدا سەپێنرا
ناڕەزایەتیی لە شاری جوانڕۆ
3 ساڵ لەمەوپێش
چوار گەنجی دیکەی شاری شنۆ سزای سێدارەیان بەسەردا دەسەپێت و لە جوانڕۆ خۆپیشاندان بۆ ئازادکردنی مامۆستایەکی ئاینیی بەردەوامە.
سەرچاوەکانی هەواڵی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردوەتەوە؛ دادگایەکی ئێران لە شاری ورمێ سزای سێدارەی بەسەر چوار گەنجی دیکەی شاری شنۆ سەپاندوە و بەوەش تا ئێستا شەش گەنج کە دوانیان بران سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنراوە.
تا ئێستا زیاتر 15 گەنجی کورد لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و تاران و کەرەج سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنراوە.
لە لایەکی دیکەوە دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران پێشنوێژی شاری جوانڕۆیان دەستگیر کرد جەماوەرێکی زۆر وەک ناڕەزایەتیی چونە بەردەم قائیمقامیەتی شارەکە و تا بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە چاوەڕوانی ئازادکرنی ئەو ماومۆستا ئاینییەیان کرد.
مەلا سەیفوڵڵا حسێنی بە تۆمەتی پشتیوانیی لە ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و شاری جوانڕۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کراوە و ئەوەش کاردانەوەی زۆرینەی دانیشتوانی شارەکەی لێکەوتوەتەوە و داوای ئازدکردنی ئەو مامۆستایە دەکەن.
