بەهۆی بەخێوکردنی ئاژەڵەوە ڕووبارەکان ٣٠٠ جار پیستربوون
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
کێڵگەکانی بەخێوکردنی ئاژەڵ لە بەریتانیا بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ٣٠٠ جار زیاتر ڕووبارەکانیان پیسکردووە، ئەمەش بوەتە هۆی زیاتر لە بیست رووداوی مەترسیداری ژینگەیی.
حوکمەتی بەریتانیا ڕایگەیاندووە، ساڵی ٢٠٢١ تەنها شەش کێڵگە دادگایی کراون ، لەگەڵ ئەوەشدا لەبری لێپێچینەوە دەزگای ژینگەی بەریتانیا هۆشیاری وڕێنمایی لەوبارەیەوە بڵاوکردۆتەوە. یەکێک لەو کارەساتە ژینگەییانەی کە بەهۆیەوە بەڕێوەبەری کۆمپانیای کرۆس کیس فارمز لیندەدە، لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا زیاتر لە بیست وپێنج هەزار پاوەند غەرامەکرا، پیسکردنی ڕووباری فرۆم بوو لە سۆمەرسێت بە هۆی پاشەڕۆی ئاژەڵەوە لە ساڵی٢٠٢٠ گروپی پاراستنی ماسی ئاوی شیرین، سکاڵایان تۆمارکردووە بەهۆی خراپ مامەڵەکردنی کۆماپانیاکانی ئاو و ئاوەڕۆش.
یەکێتی نیشتیمانی جوتیارانیش لەوبارەیەوە ڕایانگەیاندووە، کە جوتیاران بەرپرسیارێتی خۆیان لە پاراستنی ژینگە جێبەجێکردووە و هەروەها بە بەراورد بە ساڵی ٢٠٠٠ جوتیاران بەڕێژەی ٧٥% کەمتر دەبنە هۆی پیسبوونی ژینگە.
لەم بارەیەوە دەزگای ژینگە ئاماژەی بەوە کردووە ڕێکارەکانیان بۆ ڕووبەڕووبونەوەی مەترسی پاشماوەی ئاژەڵەکان ودەرمانەکانی پیتاندنی خاک لەسەر ژینگە زیاتر کردووە و سەرەتای ئەمساڵ سێ هەزار پشکنین بۆ کێڵگەکان ئەنجامدراون. دەزگای ژینگە بڕی ١٣ ملیۆن پاوەندی تەرخانکرد بۆ جوتیاران بۆ ئەوەی بەڕێکارێکی زانستیانە مامەڵە لەگەڵ پیسایی ئاژەڵەکانیان بکەن و ڕێگرن بن لەوەی تێكەڵ بە سەرچاوە ئاویەکان ببێت.
هاوکات یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانی کە دەبێتە هۆی پیسبوونی ئاوی ڕووبارەکان و بە دوژمنێکی گەورەی ژینگە دائەنرێت پاشەڕۆی ئاژەڵەکانە و ئەمەش بەتایبەت پیشەسازی شیرەمەنی کاریگەری گەورەی هەیە، بەوەی پاشەڕۆی ئاژەڵەکان و دەرمانی پیتاندن دەڕژێنە ناو ئاوی رووبارەکان و بەڕێگای زانستی لەناو نابرێن وهەڵناگیرێن.
قەبارەی هەریەک لە مانگا شیردەرەکانی بەریتانیا ٢.٦ ملیۆنە، کە ساڵانە بڕی ٥٣ لیتر ماددەی پیتاندنی خاک لە پاشماوەکەیانەوە بەرهەمدێت، کە دەکاتە ٥٠ ملیار لیتر بۆ هەر ساڵێک و ئەم بڕەش دەتوانێ زیاتر لە ١٢ جار یارگایەکی وەک وێمبڵی پڕبکاتەوە، کە زیانێکی زۆر بە سەرچاوە ئاویەکان وپیسبونی ژینگە دەگەێنێت.