ئیدارەی سەربازی لە کیێڤ خستنەخوارەوەی 9 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دروستکراوی ئێرانی راگەیاند
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئیدارەی سەربازی لە کیێڤ رایگەیاند، هێزەکانیان نۆ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان لە ئاسمانی پایتەختی ئۆکرانیا خستوەتە خوارەوە. وەزارەتی بەرگری ڕووسیاش دەڵێت، هێزەکانیان توانیویانە لە هەندێک ناوچەی دۆنێتسکی رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا پێشڕەویی بکەن.
بەرەبەیانی ئهمڕۆ دوشەممە ئۆکرانیا رایگەیاند، کە هێزەکانی چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیان لە ئاسمانی پایتەختی ئۆکرانیا خستوەتە خوارەوە، هاوکات راپۆرتەکانی ڕوسیا باس لەوە دەکەن، کە هێزەکانی روسیا توانیویانە لە هەندێک ناوچەی دۆنێتسکی رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا پێشکەوتن بەدەستبهێنن.
ئاماژهی بهوهشكردوه، خستنهخوارهوهی فڕۆكهكان لەکاتی فڕینیاندا بوه لە ئاسمانی کیێڤی پایتەختدا، ئهوهش لە دوایین ههوڵی روسیا بۆ هێرشكردنه سەر شارەکە.
لە لایەکی دیکەوە،وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، ئەو یەکانەی کە لەسەر میحوەری دۆنێتسک کاردەکەن، بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنە هێرشبەرەکانیان و گوندی یاکۆڤلێڤکایان کۆنتڕۆڵکردوە، کە دەکەوێتە سەر خاکی دۆنێتسک.
بەرگری ڕوسیا لە ڕاپۆرتی ڕۆژانەی خۆیدا باسی لهوهكردوه، کە لە ئێستادا، "هێزەکانی ڕوسیا كاردهكهن بۆ پاککردنەوەی گوندەکە لە پاشماوەی سوپای ئۆکرانیا"، دهڵێت، "ژمارەی کوژراوانی دوژمن له دۆنێتسک لە 40 سەربازی تێپەڕاندوە لهماوهی رۆژێكدا".