لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە تۆرنتۆ پینج کەس تەقەیان لێکراو کوژران

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

شەوی رابردوو رووداوێکی تەقەکردن لە شارێکی نزیک لە باکووری تۆرێنتۆ روویدا و بەهۆیەوە پێنج کەس کوژران.

پۆلیسی کەنەدا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، شەوی رابردوو کاتژمێر 7:20 خولەک، لە رووداوێكی تەقەکەردن لە باڵەخانەیەکی شاری ڤۆگان ئاگادارکراونەتەوە، کاتێک گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە، زۆرینەی قوربانییەکانی تاوانەکە گیانیان لەدەستداوە و تەنیا یەکێکیان زیندوو بووە، ئەویش زوو گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و ئێستا لەژێر چاودێری پزیشکدایە.

جەیمس ماکسوین لە پۆلیسی هەرێمی یۆرک گوتی یەکێک لە ئەفسەرەکانی تەقەی لە گومانلێکراوەکە کردووەو کوشتوێتی.

وتیشی "دیمەنێکی کارەساتاوی بوو شەش کەس مردبوون کە پێنجیان قوربانی بوون و یەکێکیان تاوانبارەکە بوو هەروەها یەکیکی کەش لە بریندارەکان لە نەخۆشخانەیە".

لێکۆڵینەوە لە تاوانەکە بەردەوامە و تەواوی ئەو باڵەخانەیەی رووداوەکەی تێدا روویداوە، لەلایەن پۆلسیەوە چۆڵکراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار