ناسنامەی سێ شەهیدەکەی روداوی هێرشکردنە سەر ناوەندی کەلتوری ئەحمەد کایا بڵاوکرایەوە
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
هاوسەرۆکایەتیی کەجەدەکەی ئەوروپا ناسنامەی سێ شەهیدەکەی ڕوداوی تەقەکردنی سەرناوەندی کەلتوری ئەحمەد کایای بڵاوکردەوە
شەوی ڕابردوودا هاوسەرۆکایەتیی کەجەکەی ئەوروپا لە ڕاگەیەندراوێکدا ناسنامەی ئەو کەسانەیان ئاشکراکرد، کە لە هێرشێکی تەقەکردن لە لایەن هاوڵاتییەکەی تەمەن ٦٩ ساڵەوە لە ناوەندی پاریس کوژران.
وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەو هێرشەدا ئەڤین (ئامینە کارا) شەهیدبووە، کە یەکێکە لە پێشەنگانی بزووتنەوەی ژنانی کورد، هەروەها هەردوو هونەرمەند میر پەروەر و عەبدوڵا کزل، ئەندامی ناوەندی هونەریی ئەحمەد کایا شەهیدبوون.
هاوکات بڕیارە ئەمڕۆ شەممە بۆ شەرمەزارکردنی ئەو ڕوداوە کوردانی ئەوروپا لە سەرانسەری ئەوروپا خۆپیشاندان ئەنجام بدەن .

بابهتی پهیوهندیدار
