کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند.
بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی ههرێمی كوردستان رایگهیاند، ئهمڕۆ ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لە هەمو ناوچەکانی هەرێمی كوردستان کاریگەریەکەی لە ناوچەکانی سلێمانی و گەرمیان زیاتر دەبێت.
وتیشی، لە پارێزگای دهۆک و دەوروبەری ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، هەروەها ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم هەیە لە ناوچە شاخاویە سنووریەکانی باکوور و باکووری خۆرهەڵاتی هەرێم.
ئاماژهی بهوهشكردوه، پلەکانی گەرما نزمدەبێتەوە بە نزیکەی (2 تا 4) پلە بە بەراورد لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوتر، خێراىی با لهنێوان 5 بۆ 10 كیلۆمهتر و مەوداى بینین / 8 - 10 كیلۆمهتر دهبێت.
سەبارەت بە کەشی پێشبینیکراوی سبەینێ (25ـی کانوونی دووەم) بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی رایگەیاند، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە زۆربەی ناوچەکاندا لە کاتەکانی ئێوارەدا کاریگەری کەم دەبێتەوە ئاسمان دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 16
سلێمانی: 14
دهۆک: 15
کەرکوک: 18
هەڵەبجە: 15
زاخۆ: 15
سۆران: 12
گەرمیان: 19
