راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق: دابەزینی بەھای دینار بەرامبەر بە دۆلار کاتییە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

 راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، دابەزینی بەھای دینار بەرامبەر بە دۆلار کاتییە و عێراق توانای ھەیە بۆ جێگیرکردنەوەی رەوشەکە.

مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح راوێژکاری محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی به‌ ئاژانسی فەرمی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاند، بەرزبوونەوەیەکی كه‌م له‌ نرخی ئاڵوگۆڕی دراو له‌ ده‌ره‌وه‌ی نرخه‌ ناوه‌ندییه‌كانی لەئێستادا به‌ هۆكاری ناوخۆیی و ده‌ره‌كی هاتووەته‌ ئاراوه‌.

وتیشی،ھۆکارە ناوخۆییەکان پەیوەندییان بە دۆلاری نەختینەوە ھەیە، کە بانکی ناوەندی ساڵانە نزیکەی ١٠ ملیار دۆلار دابیندەکات بۆ نوسینگە و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو و بانکەکان بە مەبەستی گەشتیاری، ھەروەھا ژمارەیەکی زۆر لە پێداویستییەکانی ناوخۆ لەئێستادا بە دۆلار کڕین و فرۆشیان پێوە دەکرێت. 

ئاماژەی بەوەشدا، لایەنی نێودەوڵەتی ناڕازین سەبارەت بە گواستنەوەی دۆلار لەلایەن ھەندێک لە بانکە ئەھلییەکان، بۆیە گواستنەوەی دۆلار لەلایەن بەشێک لەو بانکانەوە رەتکراوەتەوە، وبانكه‌ ئه‌هلییه‌كان پابه‌ند ده‌كرێن به‌ بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كان له‌گواستنه‌وه‌ی دۆلار بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ئه‌ویش له‌ڕوی وردبینی و متمانه‌پێكردنی داواكارییه‌كانه‌وه‌ ده‌بێت، ئه‌م بابه‌ته‌ش ورده‌ ورده‌ به‌ره‌و باشتر ده‌ڕوات.

مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح باسی لەوەشکرد، یه‌ده‌گی دراوی بیانی گه‌یشتووه‌ته‌ به‌رزترین ئاست له‌ مێژوی دارایی عێراقدا، ئه‌مه‌ش مانای وایه‌ هیچ ترس و نیگه‌رانییه‌ك نییه‌ له‌ توانا داراییه‌كانی عێراق له‌ سه‌پاندنی سه‌قامگیری بۆ به‌های دینار و به‌رزبونه‌وه‌ی دۆلاریش كاتیه‌، تا ئه‌و كاته‌ی كه‌ بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداركانی په‌یوه‌ست به‌ كاروباری كارگێڕی و رێكخراوه‌یی له‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ گواستنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی و بازرگانی دراوی بیانی رێكده‌خرێن.

ئەمەشلە کاتێکدایە لەماوەی رابردوودا نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی عێراقدا ناجێگیری بەخۆیەوەبینی و بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.

 

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار