گۆڕان: ناگەڕێینەوە بۆ ناو یەکێتی
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان ئاشکرای دەکات بزووتنەوەی گۆڕان یەکگرتنەوەی لەگەڵ یەکێتی رەتکردووەتەوە.
فوئاد جەمال، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان بە میدیاکانی نزیک لە حزبەکەی راگەیاندووە " عومه‌ر سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری كاربه‌ڕێكه‌ری بزووتنه‌وەی گۆڕان، داواكاریی یه‌كێتی بۆ یه‌كگرتنی هه‌ردوو حزب به ته‌واوه‌تی ڕه‌تكردووەتەوە"..
فوئاد جەمال ئاشکرای کردووە "لە دوو هه‌فتەی ڕابردوو کە بڕیار بوو هه‌ریەک لە ڕەفعەت عەبدوڵا و شاڵاوی عەلی عەسکەری بێن، لە ڕۆژی هاتنیان تەنها شاڵاوی عەلی عەسکەری هاتبوو، هاتبوو ئەم داوایەی کردووە کە لەبەر زەرورەتی وەزعی سلێمانی بەباشی دەزانین یەکبگرینەوە، لە هه‌مان وەختدا عومەری سەید عەلی بەتوندی وەڵامی داوەتەوەو ڕەفزی ئەو پێشنیارەی کردووە".
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
