وەزارەتی ناوخۆ سەبارەت بە پێدانی مۆڵەتی چەک ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی ناوخۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای لە هاوڵاتییان کرد دوای پشوی سەری ساڵ سەردانی بنکەکانی تۆمارکردنی چەک بکەن بۆ تۆمارکردنی چەکەکانیانو پێدانی پۆڵەت پێیان .
وتیشی تۆمارکردنی چەک یەکەم هەنگاوی جێبەجێکردنی یاسای چەک ژمارە ٢ی ساڵی ٢٠٢٢ ە کە یەک ساڵی دیارکردووە بۆ ئەم پرۆسەیە. هەر کەسێک لە دوای ئەم ساڵە کە لە تەمووزی ٢٠٢٣ تەواو دەبێت، چەکی تۆمارنەکراوی لا بێت، وەکو چەکی یاساغ مامەڵەی لە گەڵ دەکرێت.
ئەوەشی ڕونکردۆتەوە، کاتێک چەکەکەت تۆمار دەکەیت، حکومەت لێت ناسەنێت، بەڵکو لە گەڵ خۆت دەیبەیتەوە و لەسەر ناوی تۆ تۆمار دەبێت.
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ:
هاووڵاتی بەڕێز
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان داواتان لێ دەکات کە هەر کەسێک چەکی ( تەنیا چەکی ئاگرین: واتا دەمانچە و کلاشینکۆف) لە ماڵەوە هەیە و کارمەندی هێزە ئەمنییەکان نیە، لە دوای پشووی سەری ساڵ بە زووترین کات سەردانی یەکێک لەو بنکانەی خوارەوە بکات بۆ تۆمارکردنی چەکەکەی. تۆمارکردنی چەک یەکەم هەنگاوی جێبەجێکردنی یاسای چەک ژمارە ٢ی ساڵی ٢٠٢٢ ە کە یەک ساڵی دیارکردووە بۆ ئەم پرۆسەیە. هەر کەسێک لە دوای ئەم ساڵە کە لە تەمووزی ٢٠٢٣ تەواو دەبێت، چەکی تۆمارنەکراوی لا بێت، وەکو چەکی یاساغ مامەڵەی لە گەڵ دەکرێت.
بۆ زانیاریتان، کاتێک چەکەکەت تۆمار دەکەیت، حکومەت لێت ناسەنێت، بەڵکو لە گەڵ خۆت دەیبەیتەوە و لەسەر ناوی تۆ تۆمار دەبێت. مافی دەرهێنان و هەڵگرتنت نیە تا مۆڵەتی چەک هەڵگرتن بەدەست نەهێنیت. ئەو چەکەی بە ناوی تۆ تۆمار کراوە، ئەگەر تەنیا لە ماڵەوە بیپارێزی و نەیبەیتە دەرەوە، ڕووبەرووی هیچ لێپرسینەوەیەک نابیت.
پەلە بکەن لە سەردانیکردنی ئەم بنکانەی خوارەوە بۆ تۆمارکردنی چەکەکانتان دەست نیشان کراون...
راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان


