١٤٠ کارمەندی کۆمیسۆن لە سلێمانی بەفەرمی دادەمەزرێن
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لەچواچێوەی بڕیارەكەی حكومەتی عیراق بۆ بەهەمیشەییكردنی كارمەندانی گرێبەستی تەشغیلی لەسەر میلاكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان (140) كارمەند لە سنوری سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و راپەرین لەو بڕیارە سودمەند بوون و كرانە هەمیشەیی.
ئەمرۆ سێ شەممە 2022/12/27، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق رەزامەندی لەسەر بە هەمیشەییكردنی كارمەندانی گرێبەستی تەشغیلی لەسەر میلاكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لەسەرجەم پارێزگاكانی عیراق دەربڕی و لەو ژمارەیە (140) كارمەندی گرێبەستی تەشغیلی لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و راپەرین لەو بڕیارە سودمەند بوون و كرانە هەمیشەیی.
ئەو كارمەندانە ساڵانێكی زۆرە بە شێوەی گرێبەستی تەشغیلی لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان كار دەكەن و چاوەڕێی ئەوە بوون ئاوڕیان لێ بدرێتەوە و بكرێنە هەمیشەیی تا ئەمڕۆ بڕیاری دامەزاندنیان بەشێوەی هەمیشەیی درا.