بانکی ناوەندی عێراق پشکى بانکەکانى لە فرۆشتنى دۆلار زیاد دەکات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بانکی ناوەندی عێراق بەمەبەستی دابەزاندنی بەهای دۆلار چەند بڕیارێکی دەرکرد و رایگەیاند، پشکی دۆلاریان بۆ بانکەکان زیادکردوە و پێداگرن لەسەر دابینکردنی دراوی بیانی بۆ هاوڵاتیان.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بانکى ناوەندیى عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرای کرد، رێوشوێنەکانى خستەڕووى دۆلاریان ئاسانکردووە، ئەویش لە رێگەى زیادکردنى دەروازەکانى فرۆشتنى نەختینەیی دراوى بیانى (دۆلار) بە رێگەى زیادکردنى پشکى دەروازەى بانکەکان، دەستیش دەکرێت بە زیادکردنى ئەو بڕى دۆلارەى وەریدەگرن.

ئاماژەی بەوەشکردوە، بەدواداچون دەکات بۆ ئاستی ئاسانکاری بانکەکان بۆ دەستڕاگەیشتنی هاوڵاتیان بە دۆلار و پاڵپشتی هەمو ئەو رێکارانەش دەکەن کە بانکەکان دەیگرنەبەر بۆ ئەوەی کڕیارانى دۆلار بەئاسانی دراوەکەیان دەستبکەوێت.

ئەو بانکە خشتەیەکى بڵاوکردووەتەوە کە ناوى لقى ئەو بانکانەى تێدایە کە هاووڵاتییان دەتوانن دۆلاریان لێ بکڕن و ئەو پرۆسەیە لە 29ى کانوونى یەکەمى 2022 و رۆژانى جەژنى سەرى ساڵ (هەینى، شەممە و یەکشەممە) و رۆژانى دواتر کارى پێدەکرێت.

ئەمەشلەکاتێکدایە لە چەند ڕۆژەی پێشودا نرخی دۆلار بەرزبونەوەیەکەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار