سه‌ركرده‌یه‌كی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی: به‌های دۆلار له بازاڕه‌كانی عێراق پێش كۆتایهاتنی ساڵی 2022 ئاسایی ده‌بێته‌وه
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سه‌ركرده‌یه‌كی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایگه‌یاند، به‌های دۆلار له بازاڕه‌كانی عێراق پێش كۆتاییاتنی ساڵی 2022 ئاسایی ده‌بێته‌وه، له‌ئێستاشدا پێشنیاز هه‌یه بۆئه‌وه‌ی به‌های 100 دۆلار بۆ 130 هه‌زار دیناری عێراقی كه‌مبكرێته‌وه.
ئەمرۆ پێنجشەممە، توركی عه‌تبی سه‌ركرده له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بە میدیا ناوخۆییەکانی رایگه‌یاند، به‌های دۆلار له بازاڕه‌كانی عێراق پێش كۆتاییاتنی ساڵی ٢٠٢٢ ده‌گه‌ڕێته‌وه دۆخی ئاسایی خۆی.
وتیشی، به‌های دۆلار ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ڕێته‌وه دۆخی ئاسایی خۆی، به به‌رزی ده‌مێنێته‌وه، به‌وه‌ش فشار له‌سه‌ر بازاڕه‌كان دروستده‌كات، به‌تایبه‌تی نرخی كه‌ره‌سته‌ی سه‌ره‌تایی هاوڵاتیان به خۆراكیشه‌وه.
ئەوەشی خستەڕوو، له ئێستادا پێشنیازێک ده‌خرێته‌ڕوو سه‌باره‌ت به كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌های ١٠٠ دۆلار بۆ ١٣٠ یاخود ١٤٠ هه‌زار دینار به مه‌به‌ستی دروستكردنی هاوسه‌نگییه‌ك له بازاڕه‌كاندا كه پاڵ به دابه‌زاندنی نرخێكی گونجاوه‌وه بنێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه له‌چه‌ند رۆژی رابردودا به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به دیناری عێراقی به‌رزبونه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌خۆوه بینی و به‌های 100 دۆلار گه‌یشته 160 هه‌زار دینار، به‌ڵام دواتر به‌گرتنه‌به‌ری چه‌ند رێوشوێنێك له‌وانه‌ش زیادكردنی سه‌رچاوه‌كانی فرۆشتنی دۆلار له‌ڕێگه‌ی بانكه ئه‌هلی و حكومیه‌كانه‌وه، به‌های 100 دۆلار بۆ 152 هه‌زار دینار دابه‌زی.