فەڕەنسا ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ بۆ هاوکاری ئۆکرانیا تەرخان دەکات
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزیری بەرگری فەڕەنسا، سیابستیان لیکۆرنۆ لەگەشتەکەیدا بۆ ئۆکرانیا پشتگیری فەڕەنسای بۆ ئۆکرانیەکان دووپاتکردەوە، لەگەڵ ئەوەشدا هاوکاریەکان کە لەنێویاندا پێدانی ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆیە، بەردەوام دەبن بۆ ئۆکرانیا.
وەزیری بەرگری فەڕەنسا، دوای گەشتەکەی بۆ پۆڵەندا سەردانی ئۆکرانیای کرد وچاوی بە ئۆلێکسی ڕێزنیکۆڤ، وەزیری بەرگری ئۆکرانیا کەوت و باسیان لە هاوکاری وپشتگیریەکانی فەڕەنسا بۆ ئۆکرانیا کرد؛ سیاستیان لیکۆرنۆ ئاماژەی بەوەدا کە ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ و کەلوپەلی سەربازی دەدەن بە ئۆکرانیا.
وەزیری بەرگری ئۆکرانیا، باسی لەوە کردووە کە فەڕەنسا لەزووترین کاتدا دەست ئەکات بە مەشقپێکردنی سەربازەکانی ئۆکرانیا، هەروەها باس لەوە دەکرێت کە لەداهاتوودا فەڕەنسا سیستەمێیکی نوێی ئاسمانی بدات بە ئۆکرانیا، بەڵام لەو بارەیەوە هیچ زانیاریەک و وردەکاریەک نەخراوەتە ڕوو.
لەگەڵ ئەوەشدا هەریەک لە وەزیرانی بەرگری ئۆکرانیا وفەڕەنسا باسیان لە سیستەمی مامبای ئاسمانی کردووە کە درووستکراوی فەڕەنسا وئیتاڵیایە، کە هاوشێوەی سیستەمی بەرگری ئاسمانی پاتریۆتی ئەمریکایە.
لەبارەی هاوکاریەکانی فەڕەنسا بە ئۆکرانیا، ئۆفیسی وەزیری بەرگری فەڕەنسا بە دەزگای هەواڵی ئاسۆشیەیتد پرسێسی ڕاگەیاندووە کە لەسەرەتا مەشق بەسەربازە ئۆکرانیەکان دەکەن دواتر سیستەمیی بەرگری ئاسمانیان ئبۆ دەنێرن؛ هاوکات باسیشی لەوە کردووە کە ئێستا سیستەمی بەرگری ئاسمانی کرۆتاڵی لە ئۆکرانیا بەکارخراوە وکاری پێئەکرێت.
ئەم سەردانەی وەزیری بەرگری فەڕەنسا لەکاتێکدایە کە ئۆکرانیەکان بەهۆی هەوڵەکانی ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەڕەنسا بۆ کۆتایهێنان بە جەنگی ڕووسیا- ئۆکرانیا گومانیان لە هاوکاری وپاڵپشتی فەڕەنسا هەبوو، لەکاتێکدا فەڕەنسا هەر لەسەرەتای جەنگەکەوە بەردەوام هاوکاری سەربازی ئۆکرانیای کردووە.