وته‌بێژی فەرماندەی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق: شه‌ش چه‌كداری داعش كوژران

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وته‌بێژی فەرماندەی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، له‌ ئۆپراسیۆنێكی هاوبه‌شدا، هێزه‌ ئاسمانییه‌كانی عێراق توانرا شه‌ش چه‌كداری داعش كوژران و "له‌ بۆسه‌یه‌كی سه‌ربازیشدا له‌چه‌ند پارێزگایه‌كی دیكه‌ 11 چه‌كداری داعش ده‌ستگیركران".

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 29ى کانوونى یەکەمى 2022، لیوا یەحیا رەسووڵ، گوتەبێژى فەرماندەى گشتیى هێزە چەکدارەکانى عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەى بەوە دا،  " هێزه‌ ئه‌منییه‌كانمان به‌ پشتبه‌ستن به‌ زانیارییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌زگای هه‌واڵگری و به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی دیاله‌ ئۆپراسیۆنێكی هاوبه‌ش دژ به‌ چه‌كدارانی داعش له‌ چه‌ند سنورێكی پارێزگاكه‌ ئه‌نجامدرا".

وتیشی، "ئەو دوو مۆڵگەیەى داعش بۆردوومانکران و هێزەکانى ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانى دیالە چوونەتە ئەو شوێنانەى بۆردوومانکراون و تەرمى پێنج چەکدارى داعشیان دۆزیوەتەوە و چەکدارێکى دیکەى داعشیان کوشتووە".

باسی لەوەشکرد،"به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازی له‌ ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچونه‌كانیانه‌وه‌ توانیویانه‌ له‌ رێگه‌ی دانانی كه‌مینی سه‌ربازییه‌وه‌ له‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ پارێزگاكانی سه‌ڵاحه‌دین، نه‌ینه‌وا، ئه‌نبار، كه‌ركوك و میسان 11 چه‌كداری داعش ده‌ستگیربكه‌ن كه‌ له‌لایه‌ن دادگاوه‌ به‌هۆی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستیه‌وه‌ داواكراو بون".

ئەمەشلەکاتێکدایە دوێنێ هێزه‌ ئاسمانییه‌كانی عێراق ئۆپراسۆنێكی تایبه‌تیان دژ به‌ چه‌كدارانی داعش ئه‌نجامداو لە ئەنجامیشدا 10 چه‌كداری داعش كوژران.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار