فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا:  نزیکەی 700 چەکداری داعش لە سوریا و عێراق لە ساڵی 2022 کوژراون

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمەریکا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، نزیکەی 700 چەتەی داعش لە سوریا و عێراق لە 313 ئۆپەراسیۆندا لە ساڵی 2022 کوژراون.

جەین میشێل کوریلا، فەرماندەی ناوەندی سوپای ئەمەریکا ڕایگەیاند، زۆربەی ئۆپەراسیۆنەکان بە هاوکاری هێزە کوردییەکان و بە پشتیوانی ئەمەریکا و هێزەکانی سوریای دیموکرات و هێزە ئەمنییەکانی عێراق ئەنجامدراون هاوکات سوپای ئەمەریکا لە 108 ئۆپراسیۆنی هاوبەش و 14 ئۆپەراسیۆنی یەکلایەنەی سوریادا بەشدار بووە و لەو چوارچێوەیەدا 466 چەتەی داعش کوژراون.

وتیشی، لە ١٩١ ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەگەڵ عێراق  دا لە عێراق بەلایەنی کەمەوە 220 چەتەی داعش کوژراون.

ئەوەشی ڕونکردەوە ،" لەماوەی ساڵی ڕابردوودا هێزە ئەمنییەکانی عێراق توانایان نیشاندا بۆ بەردەوامبوون لە ئۆپەراسیۆنەکان بۆ لەناوبردنی داعش و بە توندی بەدوای گروپی تیرۆردا لە عێراق گەڕاون و لەناویان بردون بۆ و باشترکردنی ئاسایش وسەقامگیری عێراق".

ئەو فەرماندەیە ئاماژەی بەوەشدا  "لە سوریا هێزەکانی سوریای دیموکرات بەردەوامن لە پیشاندانی ئیرادە و کارامەیی و توانا بۆنە هێشتنی چەتەکانی داعش و لەناوبردنیان " .

باسی لەوەشکرد، زیاتر لە 10 هەزار چەتەی داعش لە بنکەکانی دەستبەسەرکردن لە سەرتاسەری سوریا ماونەتەوە و 20 هەزاریش لە عێراق دەستبەسەر کراون.

جێگەیباسە ٢٦ی ئەم مانگەش، تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردبووە سەر ناوەندی ئاسایشی رەقە و بەوهۆیەوە، سێ ئەندامی ئاسایشی و سێ شەڕڤانی هەسەدە شەهید بوون.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار