دۆسیەی هەڵگرتنی پارێزبەندی پەرلەمانتارانی جەهەپە و هەدەپە رەوانەی پەرلەمانکرا
2 ساڵ لەمەوپێش
دۆسیەی هەڵگرتنی پارێزبەندی سێ پەرلەمانتاری جەهەپە و مەهەپە بۆ دەنگدان لەسەری، رەوانەی پەرلەمانی تورکیاکرا.
داواکاری کۆماری تورکیا، دۆسیەی هەڵگرتنی مافی پارێزبەندی هودا کایا پەرلەمانتاری ئەستەنبوڵی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) ، فەلەکناس ئوجا پەرلەمانتارانی باتمانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و ئوتکو چەکرئۆزەر پەرلەمانتاری ئەسکیشەهیری پارتی کۆماری گەل (جەهەپە)ی رەوانەی لیژنەی داد و دەستووری بنەڕەتی پەرلەمانی ئەو وڵاتە کرد.
لە دۆسیەکاندا، ئەو سێ پەرلەمانتارە بەوە تۆمەتبار دەکرێن کە دژی بەرژەوەندی دەوڵەت قسەیان کردووە و بەگوێرەی پێشبینیەکان دوای لێسەندنەوەی مافی پارێزبەندی، سکاڵای یاسایی دژی پەرلەمانتاران تۆمار بکرێت.
٢٢ی ئەم مانگەش، ئەندامێتی پەرلەمانی سەمرا گوزەل پەرلەمانتاری هەدەپەی ئامەد بە دەنگدانی زۆرینەی پەرلەمانتارانی ئاکەپە و هاوپەیمانەکانی هەڵوەشێندرایەوە.