سزای سێدارە بەسەر دوو گەنجی دیکەی ئێراندا سەپێنرا

تا ئێستا 104 دەستگیرکراوی ناڕەزایەتییەکان لە ژێر هەڕەشەی سێدارەدان

محەمەدمەهدی کەرەمی و محەمەد حسێنی ئابرام

2 ساڵ لەمەوپێش



سزای سێدارە بەسەر دوو گەنجی دەستگیرکراوی ناڕەزایەتییەکان لە ئێراندا سەپێنرا و بەوەش ژمارەی ئەو کەسانی سزای سێدارە دەیان گرێتەوە بۆ زیاتر لە 100 کەس بەرز دەبێتەوە.

ئەمیر هاشمی، بەڕێوبەری راگەیاندنی دەزگای داد لە ئێران بڵاوی کردەوە؛ سزای سێدراە بۆ دوو دەستگیرکراوی دیکەی ناڕەزایەتییەکان لە لایان دادگای وڵاتەکەوە دەرچوە و سێ سزای سێدارەش راگیراوە.

هەر یەکە لە محەمەدمەهدی کەرەمی تمەن 22 ساڵ و محەمەد حسێنی ئابرام بە تۆمەتی بەشداریی لە ناڕەزایەتییەکان و کوشتنی ئەندامێکی سەر بە سوپای پاسداران لە چلەی مەرگی حەدیس نەجەفی، سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنراوە.

لە دۆسیەی کوشتنی روحەڵڵا عەجەمیان کە ئەندامی سوپای پاسداران بوە جگە لە کەرەمی و ئابرام ، سزای سێدارە بەسەر سێ کەسی دیکەدا سەپێنڕاوە بەڵام سزای سێدارەی ئەوە سێ کەسە جارێکی دیکە چوەتە بەردەم دادگای پێداچونەوە و لە ئێستادا سزاکان هەڵپەسێراون.

رۆژی رابردوش سزای سێدارە بەسەر دوو گەنج بە ناوەکانی مەهدی مەحەمەدی فەرد و محەمەد برۆغنی دا سەپاند کە تەمەنیان 18 و 19 ساڵ بو.

بە گشتی تا ئێستا لانیکەم 104 کەس لە دەستگیراوانی ناڕەزایەتییەکان سزای سێدارە دەیان گرێتەوە و رەنگە ئەو ژمارەیەش بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد بکات بە تایبەت کە بە پێی ئامارە نافەرمییەکان زیاتر 24 هەزار کەس لە ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەستگیر کراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار