هۆکاری دواکەوتنی ناردنی بودجەی عێراق بۆ پەرلەمان ئاشکرا کرا

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق هۆکاری نەناردنی بودجەی عێراق بۆ پەرلەمان ئاشکرا دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، جەمال کۆچەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەلێدوانێکدا ڕایگەیاندووە هۆکاری نەناردنی بودجە بۆ پەرلەمان چەندین هۆکاری هەیە لەوانە حکومەت درەنگ درووستکرا، دواتریش خەمڵاندنی نرخی نەوت بە 70 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، هاوکات ناکۆکی و کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، هەروەها ناکۆکی نێوان لایەنەکانی هاوپەیمانێتی ئیدارەی دەوڵەت.

کۆچەر ڕونیشکردۆتەوە ئەگەری زۆر هەیە لەمانگی شوباتی داهاتوو دەنگ لەسەر بودجە بدرێت چونکە پێویستی بە 20 ڕۆژ هەیە تا دەخوێنرێتەوەو لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی بڕواشی وابوو نرخی بەرمیلێک نەوت لە 60 دۆلار بۆ 70 دۆلار لەبودجە جێگیربکرێت عێراق کێشەی پارەی نابێت و پاشەکەوتی چاکیش دەکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار