حکومەتی هەرێم داوایه‌كی وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی پەسەند ده‌كات
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان داوایه‌كی كوێستان محه‌مه‌د بۆ دابینکردنی یەکەی نیشتەجێبون بۆ ئەو منداڵانەی لەخانەکانن و تەمەنیان دەگەتە سەرو 18 ساڵ لە خانەکان نامێنن په‌سه‌ندكرد.
وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، دوابەدوای راگەیاندنی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبون بۆ ھاوڵاتیانی کەمدەرامەت، کوێستان محەمەد، وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی بە نوسراوێك داوایكرد بۆ دابینکردنی یەکەی نیشتەجێ بون بۆ ئەو منداڵانەی لە خانەکانن و تەمەنیان دەگەتە سەرو 18 ساڵ لە خانەکان نامێنن، بۆ ئەو ژنانەی لە ماڵەكانی داڵدەدانی ئافرەتانی ھەرەشە لێکراون پاش چارەسەری کێشەکانیان کەسوکاریان وەریان ناگرنەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رەزامەندیدا بە دابینکردنی ئەو یەکەی نیشتەجێبونانە بۆ ئەوکەسانە.

.jpg)
