وته‌بێژی پۆلیسی هه‌رێمی كوردستان: له ساڵی 2022دا 183 روداوی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست و 240 روداوی خۆكوشتن رویانداوه
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی هەرێمی کوردستان ئاماری تاوان و رووداوەکانی ساڵی رابردووی راگەیاند، بەگوێرەی ئامارەکان لە ماوەی ساڵێکدا 183 حاڵەتی کوشتنی بە ئەنقەست و 240 حاڵەتی خۆکوشتن تۆمارکراون و 324 کەس بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە لە هەرێمی کوردستان دەستگیرکراون.
كارزان ئه‌میر، وته‌بێژی پۆلیسی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "له ساڵی 2022دا 183 روداوی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست رویانداوه، 32 روداوی كوشتنی به هه‌ڵه رویانداوه، 240 روداوی خۆكوشتن رویانداوه، 5931 روداوی دزیكردن تۆماركراون، 2576 حاڵه‌تی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن هه‌بوه، 1398 روداوی ساخته‌كاری تۆماركراون، 7991 حاڵه‌تی فێڵكردن تۆماركراون".
وتیشی، پێش بڕیاری سەرۆکی حکومەت بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت دەستگیراوە بەسەر 850 چەک، دوای بڕیارەکە 523 چەکی بێ مۆڵەت دەستی بەسەردا گیراوە.
باسی لەوەشکرد،324 كه‌سیش به‌تۆمه‌تی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركران، 5206 روداوی هه‌ڕه‌شه‌كردن هه‌بون.
وته‌بێژی پۆلیسی هه‌رێمی كوردستان وتیشی، له 2022دا 207 روداوی سوتان هه‌بون، 86 كه‌سیش خۆیان سوتاندوه، 801 حاڵه‌تی هاوسه‌رگیریكردن له ده‌ره‌وه‌ی دادگا هه‌بون.
