لەکەرکوک تیرۆرستێک و دوو داواکراو دەستگیرکران
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە هێزەکانی سەربە دەزگای هەواڵگریی و ئاسایش لە پارێزگای کەرکووک تیرۆریستێک و دوو داواکراویان بە ماددی ٤٠٣ دەستگیرکردووە.
لەو راگەیەندراوەدا کە لە شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە دراوە کە لە چوارچێوەی کارە مەیدانییەکان، تیمەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی کەرکووک سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هەواڵگریی و ئاسایش لە وەزارەتی بەرگریی بە هەماهەنگیی لەگەڵ فەوجی کۆماندۆ سەربە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک تیرۆریستێکیان لە قەزای حەویجە دەستگیرکردووه کە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکراو بووە.
ئاماژە بەوەشدراوە کە هێزەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی کەرکووک دوو داواکراویان دەستگیرکردووە کە بەپێی ماددەی ٤٠٣ لە یاسای سزادان داواکراوبوون،ئەوەش خراوەتەڕوو کە رێکاری پێویست لەبارەی دەستگیرکراوەکانەوە گیراوەتەبەر.
ڕۆژانە هێزەکانی عێراق هەڵمەتی لەناوبردن و دەستگیرکردنی چەکدارانی تیرۆرستی داعش لەبەغدا و زۆربەی پارێزگاکانی پارێزگاکانی ناوەڕاست و ڕۆژئاوای عێراق ئەنجامدەدەن.