تورکیا داواى لە سوریا دەکات هێزەکانی کورد لە رۆژئاوا بخاتە لیستی تیرۆرەوە

هێزەکانی یەپەگە

3 ساڵ لەمەوپێش



ئاژانسێکی هەواڵ ئاشکرای دەکات ؛ تورکیا داواى لە سوریا کردوە کە هێزە کوردییەکان رۆژئاوای کوردستان بخاتە ناو لیستى تیرۆرەوە.

ئاژانسى رۆیتەرز لە زارى بەرپرسێکى تورکیا بڵاویکردەوە کە لە کۆبونەوەى سێ قۆڵى مانگى رابردو کە لەنێوان وەزیرانى بەرگریی تورکیا و سوریا و روسیا لە مۆسکۆ بەڕێوەچو و ئەنقەرە داواى لە رژێمی ئەسەد کردوە کە هێزە کوردییەکانى رۆژئاواى کوردستان وەک تیرۆریست بناسێنرێت.

 

 لەبارەى وەڵامى سوریا بۆ ئەم داوایەى تورکیا ئاژانسى رۆیتەرز هیچ زانیارییەکى بڵاو نەکردوەتەوە بەڵام پێشتر مولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاشکرای کردبو کە بڕیارە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی رژێمی سوریا کۆببنەوە.

تورکیا هێزەکانی سوریای دیموکراتی (هەسەدە) و یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بە درێژکراوەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لەقەڵەم دەدات و مەرجی سەرەکیشی بۆ دانوستان لەگەڵ رژێمی سوریا دورخستەوەی ئەو هێزانەبوە لە خاکی سوریا.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار