ژمارەیەک ناوچەی دیکە لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دھۆک لە مین پاکرانەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەربە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاوکراوەیەکدا باسی لەوەکردوە کە لە سنووری شاری قەڵادزێ سەربە پارێزگای سلێمانی، تیمی تەقاندنەوە (EOD)ی سەربە بەشی تیمەکانی مینلابەری دەستی و تەقاندنەوەی سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری مین، ١١١ مین و تەقەمەنی، ھەروەھا پاشماوەی جەنگییان تەقاندووەتەوە.

ئەوەشی ڕونکردۆتەوه لە کێڵگەیەکی کشتوکاڵی قەزای چوارتادا، تیمەکانی سەربە دەزگای مین، سێ مینی دژەکەسیان کە دوای کێڵانی زەوییەکەی لەلایەن جووتیارێکەوە بەدەرکەوتبوون ھەڵگرتووەتەوە.

ھەروەھا لە گوندی ئاشی بڕە گوێز سەربە قەزای چۆمان، ژمارەیەک پاشماوەی جەنگیی گواسترانەوە و لە نزیک ڕێگای سەرەکی لە چیای زۆزک ژمارەیەک مینی دژەکەسی (V-69) لەناوبراون.

 تیمەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری مین لە پارێزگای دھۆک، ٧٨ مین و تەقەمەنییان بۆ شوێنی تایبەت گواستەوە بۆ ئەوەی لەناوببرێن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار