ئێران لەکاردانەوەی کاریکاتێرەکەی خامنەیی و پیاوانی ئاینی پەیمانگای لێکۆڵینەوەی فەڕەنسی لە تاران داخست

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

 لەکاردانەوەی کاریکاتێرەکەی خامنەیی و پیاوانی ئاینی پەیمانگای لێکۆڵینەوەی فەڕەنسی لە تاران داخست. وەزارەتی دەرەوەی ئێران یەکەم هەڵوێستی خۆی دژی کاریکاتێرەکەی خامنەیی کە لە گۆڤاری چارلی ئێبدۆی فەڕەنسیدا بڵاوکرایەوە ڕاگەیاند و پەیمانگای لێکۆڵینەوەی فەڕەنسی لە تاران داخست.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاد ئەمە یەکەم هەنگاوە لە دژی ئەو کاریکاتێرەی کە لە گۆڤارێکی تەنز ئامێزدا سوکایەتی بە کەسایەتی ئاینی وڕابەری باڵای ئێران دەکات وپاڵپشتی لە ناڕەزایەتیەکانی ئێران دەکات.

هەروەها هەڕەشەی کاردانەوەی توندتری کرد لەبەرامبەردا ئەگەرفەڕەنسا لێپرسینەوە لە بکەرانی بڵاوکردنەوەی ڕق وکینە نەکات. لەبەرامبەردا وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، کاترین کۆلۆنا بە کەناڵی ئێڵ سی ئای تیڤی ڕاگەیاندووە کە "ئازادی ڕۆژنامەگەری لە فەرەنسا بوونی هەیە، بە پێچەوانەی ئەوەی لە ئێران ڕوودەدات و کوفرکردن لە فەرەنسا بەپێی یاساکانی فەرەنسا تاوان نییە. لەگەڵ ئەوەشدا حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە تویتێکدا وتی، کردەوەی سووکایەتیکردن و هێرشکردن و بڵاوکردنەوەی کاریکاتێر دژی دەسەڵاتی ئایینی و سیاسی وڵاتەکەی بەبێ وەڵامدانەوەی یەکلاکەرەوە نابێت.

هاوکات وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ناسر کەنانی بانگهێشتی باڵیۆزی فەرەنسای لە تاران کرد تا پێیڕابگەێنێت کە "مافی ئەوەی نییە بە بیانووی ئازادی قسەکردن بیانوو بۆ بێڕێزیکردن بە پیرۆزییەکانی وڵاتانی دیکە و نەتەوە ئیسلامیەکان بهێنێتەوە. پەیمانگای تویژینەوەی فەڕەنسیش لەبارەی بڕیارەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانەوە ڕایگەیاندووە، کە وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێی وتوون ئێران بە پەیوەندیە کلتوری وفەرهەنگیەکانیدا دەچێتەوە لەگەڵ فەڕەنسا، هەروەها بە کاروچالاکیەکانی فەڕەنساش لە ئێران.

کاردانەوەکان دوای بڵاوکردنەوەی کاریکاتێرەکانی ئایەتولڵا خومەینی وپیاوانی ئاینی ئێران دێت لە دوایەمین چاپی گۆڤاری چارلی ئیبدۆ کە نزیکەی ٣٠ کاریکاتێرن، بەشێوازێکی تەنز ئامێز یادی هەشت ساڵەی هێرشی ئیسلامیە سونەکانی کردەوە لەبەرامبەر کاریکاتێری پەیامبەری موسڵمانان کە لە گۆڤاری چارلی ئیبدۆ بڵاوکرابۆوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئاماژەی بەڕووداوەکانی ئێڕان و ناڕەزایەتیەکانی ئێران کردووە.

گۆڤاری چارلی ئیبدۆ ئاماژەی بەوەکردووە، زیاتر لە ٣٠٠ وێنە وکاریکاتێری جیاواز بۆ گۆڤاری چارلی ئیبدۆ چووە کە وێنە ونمونەی جیاواز لەلایەن خەڵکی ئێرانەوە بۆ گۆڤارەکە چووە کەسوکایەتی بە ئایەتوڵلا خومەینی دەکەن؛ لەیەکێک لە یەکێک لە کاریکاتیرەکاندا ڕیزێک لە پیاوانی ئاینی ئێران دەچنە ناو ئەندامی زاوزێی ژنیکەوە ولەسەری نوسراوە مەلاکان بگەڕێنەوە ئەو شوێنەی لێی هاتوون.

پەیمانگای تویژینەوەی فەڕەنسی لە ساڵی ١٩٨٣ دامەزراوە و سەر بە وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسایە، ساڵی ٢٠١٣ -٢٠٢١ لەسەردەمی ڕۆحانیدا کرایەوە دوای ئەوەی ماوەیەکی زۆر بوو داخرابوو لە ئێران.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار