نرخی دۆلار دادەبەزێت ، بانکی ناوەندی بڕیاریدا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەمەستی دابەزینی نرخی دۆلار بانکی ناوەندی بڕی خستەبازاڕی دۆلار زیاددەکات ، وابڕیارە سبەی رۆژی یەکشەممە 8/1/2023، بانکی ناوەندی عێراق بڕی 83 ملیۆن و 800 هەزار دۆلار بەشێوەی نەختینەیی بخاتە بازاڕەوە، هەروەها بڕی 28 ملیۆن دۆلاریش بەشێوەی حەواڵە دەخاتە بازاڕەوە.
بەپێی ئەو ئامارانەی کە لەلایەن وەزارەتی پلاندانانی عێراقەوە ڕاگەیاندراوە و هێڵی هەژاری تێدا دیاری کراوە، ئەگەر بەهای 100 دۆلار بگاتە سەرووی 170 هەزار دیناری عێراقی، سێ ملیۆن هاووڵاتی دەکەونە ژێر هێڵی هەژاریەوە.
هەرچەندە حکومەتی بەغدا لە هەوڵدایە نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار بگەڕێنێتەوە نرخێکی جێگیر و دیاریکراو، بەڵام تائەم کاتە نرخی دینار لەهەڵکشان و داکشاندایە.
جێی ئاماژەیە ئەم بڕیارە پاش ئەوە دێت کۆتایی هەفتەی پێشوو خۆپیشاندان و ناڕازیەتی پیشاندرا لەبەردەم بانکی ناوەندی عێراق دژی ناجێگیری و بەرزی نرخی دۆلار.