خامنەیی فەرماندەی هێزەکانی پۆلیسی ئێران دەگۆڕێت

فەرماندە نوێیەکەی پۆلیسی ئێران لە لیستی سزاکانی ئەمریکا و ئەوروپادایە

ئەحمەدڕەزا رادان ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی پۆلیسی ئێران

2 ساڵ لەمەوپێش



بە بڕیاری خامنەیی فەرماندەی گشتی هێزەکانی پۆلیسی ئێران دەگۆڕدرێت و ئەو کەسەی دەستنیشانکراوە وەک فەرماندەی نوێ لە لیستی سزاکانی ئەمریکا  وئەوروپادایە.

ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بڵاوی کردەوە؛ بە بڕیارێکی عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەحەمدڕەزا رادان وەک  فەرماندەی گشتیی نوێ هێزەکانی پۆلیسی وڵاتەکە دەستنیشان کراوە.

گۆڕینی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی پۆلیسی ئێران لە کاتێکدایە دوای کاردانەوە ناڕەزایەتییەکانی مەرگی ژینا ئەمینی سەرجەم فەرماندەکانی هێزی پۆلیس لە تاران و کرماشان و سنە و چەند شارێکی دیکە بەهۆی توندوتیژی بەرامبەر خۆپیشاندان لە لایەن ئەمریکا و ئەوروپاوە خرانە لیستی سزاکانەوە.

ئەحمەدرەزا رادان کە بە بڕیاری خامنەیی بوەتەوە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی پۆلیس پێشتر بەهۆی بڕیارە توندەکانی و فەرماندەیی سەرکوتی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی 2009ی ئێران لە لایەن ئەمریکا و ئەوروپاوە سزا دراوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار