دەمیرتاش: با سەرنجمان لەسەر هەڵبژاردن بێت، سەرکەوتوو دەبین

2 ساڵ لەمەوپێش



سەلاحەدین دەمیرتاش داوای کرد گرنگی بە کاری هەڵبژاردن بدرێت و وتی، " ئاکەپە بە ریفراندۆمێکی ساختە ئەم سیستەمە گۆشەگیرییەی دامەزراند، ئێمە بە هەڵبژاردن دەیگۆڕین.

سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە کە لە زیندانی جۆری (تی) ئەدرنەدا شەش ساڵە بەندکراوە، تویتێکی دیکەی لەبارەی هەڵبژاردنەکان بڵاوکردەوە و داوای لە لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن کرد کە گرنگی بە هەڵبژاردنەکان بدەن.

دەمیرتاش لە تویتەکەیدا دەڵێت، " ئەوان بە ڕیفراندۆمێکی ساختە ئەم سیستمە گۆشەگیرییەیان دامەزراند، ئێمە بە هەڵبژاردن دەیگۆڕین. تکایە سەیری دۆخەکە بکەن کە بە چ قۆناخێکدا تێدەپەڕین. پێویستە زۆر شت بگۆڕدرێن. پێویستە زۆر شت باشتر ببن. کەواتە پێویستە سەرنجمان لەسەر هەڵبژاردن بێت. ئێمە سەردەکەوین."

سەلاحەدین دەمیرتاش، لە زیندانەوە دەستی بە کەمپەینی هەڵبژاردن لەدژی دەسەلاتی ئاکەپە/مەهەپە کردووە. هەموو رۆژێک لەبارەی هەڵبژاردنەوە چەندین تویت، نووسین و گۆتار بڵاودەکاتەوە.

دەمیرتاش چەند رۆژ لەمەوبەر، داوای لە لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان کردبوو کە پێکەوە کار بۆ هەڵبژاردن بکەن و کاندیدێکی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار دیاری بکەن. دەمیرتاش وتبووی " ئەگەر ئۆپۆزسیۆن کاندیدێکی هاوبەشی نەبێت، کارەسات روودەدات."

قسەکانی دەمیرتاش لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە لە چوارەمین کۆنگرەی رێکخستنی پارێزگاری قەرسی هەدەپەدا رایگەیاند کە کاندیدی سەربەخۆیان دەبێت و بەم نزیکانە ناوی کاندیدەکەیان ئاشکرا دەکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار