بەرپرسێکی ئێزیدی: دوای 11 وڵات، پەرلەمانی ئەڵمانیاش دەنگ لەسەر بەجینۆسایدناساندنی پرسی کوردانی ئێزدی دەدات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەرپرسێکی ئێزیدییش لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا دەڵێت، تا ئێستا پەرلەمانی ١١ وڵات دەنگیان لەسەر بەجینۆسایدناساندنی پرسی کوردانی ئێزیدی داوەو وا بڕیاریشە پەرلەمانی ئەڵمانیا دەنگ لەسەر بەجینۆسایدناساندنی پرسی کوردانی ئێزدی بدات و و ئەگەر ئەڵمانیاش بڕیار بدات کاریگەریی دەبێت.

سعود مستۆ، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری ئێزیدییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف ڕایگەیاندووە: "بڕیارە ڕۆژی ١٩ی ئەم مانگە پەرلەمانی ئەڵمانیا دەنگ لەسەر پرسی بەجینۆسایدناساندنی کوردانی ئێزدی بدات،  بڕیاردان لەسەر جینۆسایدی کوردانی ئێزیدی کاریگەریی خۆی دەبێت لەسەر پرسی جینۆسایدی کوردانی ئێزیدی لە جیھاندا، بەتایبەتی لەلایەن وڵاتێکی وەک ئەڵمانیاوە کە بەگشتی لەسەر ئاستی جیھان سەنگی خۆی ھەیە.'' 

بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری ئێزیدییەکان دەشڵێت: "لە ئەڵمانیا ٢٥٠ ھەتا ٣٠٠ ھەزار کوردی ئێزدی ھەن، لەبەر ئەوەیش بۆ ئێمەی کوردانی ئێزیدی بڕیارەکەی پەرلەمانی ئەڵمانیا گرنگیی خۆی ھەیە.''

سعود مستۆ ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "تا ئێستا پەرلەمانی ١١ وڵاتی ئەورووپی دەنگیان داوە لەسەر بەجینۆسایدناساندنی ئەو کارەساتەی بەسەر کوردانی ئێزیدی ھاتووە و ھەوڵەکانی ئێمەیش چ وەک حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و چ وەکوو کوردانی ئێزدی بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پرسی کوردانی ئێزیدی بەجینۆساید بناسێندرێت.''

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار