کەشناسی زانیاری گرنگی بڵاوکردەوە، کەشی سبەی چۆنە؟
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ دوو شەممە 9ی کانونی یەکەمی 2023، کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە بارانی کەمی پچڕپچڕ و بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان بە تایبەتی ناوچە سنورییەکانی باکور، لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی پارێزگای سلێمانی هەرێم رێژەی دابارین زیاتر دەبێت
بە تایبەتی لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ، پاشان کەش بەرەو سەقامگیر بون دەچێتەوە بۆکاتەکانی ئێوارە، ئەگەری دروستبونی تەمومژ هەیە زیاتر لە ناوچە بەرزەکاندا.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی رایگەیاند: "ئاسمان ساماڵ دەبێت، ئەگەری دروستبونی تەم هەیە بە تایبەتی لە کاتەکانی بەیانی زودا، پلەی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێتەوە وە لە ناوچە شاخاویەکانی سنوور نزمتر دەبنەو بە (1-2)یلە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیە ڕاگەیاند:
هەولێر: 11 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 8 پلەى سیلیزى
دهۆک: 11 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 12 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 8 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 10 پلەى سیلیزى
سۆران: 6 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 14 پلەى سیلیزى