دەمیرتاش: لە ماوەیەکی کەمدا لەم شێرپەنجەیە رزگارمان دەبێت

سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە

2 ساڵ لەمەوپێش



سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە کاردانەوەی لەمەرامبەر بڵاوبوونەوەی دەرمانی ساختەی شێرپەنجە لە تورکیا پیشاندا و وتی، کۆشک (کۆشکی ئەردۆغان) فەرمانی کردووە کە هەموو شتێک بۆ کورسی و پارە بەکار بهێنن و دەسەڵاتی وەک شێرپەنجەیەک بەناو کرد و رایگەیاند، لە ماوەیەکی کەمدا لە شێرپەنجەکە رزگاریان دەبێت.

سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە کە لە زیندانی ئەدرنە بەندکراوە کاردانەوەی بەرامبەر بەو دەرمانە ساختانەی شێرپەنجە کە بە هەندێک کۆگای دەرمان فروشراوە دەربڕی. سەڵاحەدین دەمیرتاش دەڵێت، ئەو کەسانەی ئەم کارە دەکەن، دەسەڵات لە پشت خۆیان دەبینن. ئەو ئەندامانەی ئاکەپە کە ناویان لەم دۆسیەدا دەهێنریت، تاوانبار بن تان نا، بەڵام هۆکاری راستەوخۆی ئەم کارە پیس و ژەهراویانە، دەسەڵاتی تاکەکەسی ئاکەپەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، " بە ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆرەوە هەواڵی ساختەی دەرمانی شێرپەنجەم خوێندەوە. سەرەتا هیوای چاکبوونەوە بۆ هەموو ئەو کەسانە دەخوازم کە چارەسەری شێرپەنجە وەردەگرن. هیوادارم مۆڕاڵیان بەرز بێت.

سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە دەشڵێت، راوێژکارانی کوشکی ئەردۆغان چۆن دەتوانن بەم شێوەیە بێویژدانی بکەن. کۆشک (کۆشکی ئەردۆغان) فەرمانی کردووە کە هەموو شتێک بۆ کورسی و پارە بەکار بهێنن و دەسەڵاتی وەک شێرپەنجەیەک بەناو کرد و رایگەیاند، لە ماوەیەکی کەمدا لە شێرپەنجەکە رزگاریان دەبێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار