بانکی ناوەندی عێراق لەبارەی نرخی دۆلار بڕیارێکی تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەرکرد

2 ساڵ لەمەوپێش



بانکی ناوەندی عێراق بە نرخی فەرمی دۆلار دەدەتە کۆمپانیاکانی دراو لە هەرێمی کوردستان

بەپێی نووسراوێکی لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق کە رۆژی 2ی1 ئەم مانگە بە ژمارە 29/س/4 دەرچووە، سەرجەم کۆمپانیاکانی ئاڵۆگۆڕی دراو لە خۆگونجاندن لەگەڵ رێنماییەکانی ژمارە 1ی ساڵی 2022ـی هەموارکراو تایبەت بە رێکخستنی کارەکانی کۆمپانیاکانی دراو ئاگاداردەکاتەوە.
 
 "ئاماژە بە نووسراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان - عێراق/ئەنجوومەنی وەزیران/سەرۆکایەتیی دیوان/فەرمانگەی کاروباری کارگێڕی و دارایی ژمارە 119ـی رۆژی 15-1-2022، بە مەبەستی جێبەجێکردنی رێنماییەکانی بانکی ناوەندیی عێراق و خۆگونجاندنی کۆمپانیاکان لەگەڵ (رێنماییەکانی ژمارە 1ی ساڵی 2023 بۆ رێکخستنی کاری کۆمپانیاکانی دراو و نێوەندگیری بۆ فرۆشتنی دراوە بیانییەکانی هەموارکراو) کە بەکردەیی یەکگرتنی کۆمپانیاکان لە چوارچێوەی جۆرەکانی A  و B، پێویستە ئەم دوو بڕگەیە جێبەجێ بکەن: 
 
1- پێویستە تاوەکو رۆژی 1-3-2023 هەموو کۆمپانیاکانی دراو سەردانی لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق و لقی سلێمانی بانک بکەن بۆ جێبەجێکردن و خۆگونجاندن لەگەڵ رێنماییەکانی تایبەت بەو پرسە کە ئاماژەی بۆ کراوە و پەلە بکەن لە پێشکێشکردنی داواکارییەکانی یەکگرتن لە چوارچێوەی جۆرەکانی A و B.
 
2- لە دوای رۆژی 1-3-2022، هەر کۆمپانیایەک کە خۆی لەگەڵ رێنماییەکان نەگونجێت، دادەخرێت و مۆڵەتی پێشووی کارکردنی لێ وەردەگیرێتەوە و هەڵدەوەشێنرێتەوە.
 
بەپێی رێنماییە نوێیەکان، کاری کۆمپانیاکان رێکدەخرێنەوە و بەپێی مەرجەکان دەبێت لانیکەم پێنج کۆمپانیا یەکبگرن و ببنە یەک کۆمپانیای نوێ، هەروەها کۆمپانیای جۆری A سەرمایەی لە پێنج ملیار دینار کەمتر نەبێت و جۆری B دوو ملیار و 500 ملیۆن دینار  کەمتر نەبێت، لە مەرجەکاندا ئەوەش دیاریکراوە کە مۆڵەتی کۆمپانیاکانی دراو دوای کارەکانی تیکەڵکردن لە کۆمپانیاکانی کڕین و فرۆشتنی دراو دەدرێت و بەپێی پێداویستییەکانی بازاڕ کە لەلایەن بانکی ناوەندیی و بەپێی سیاسەتە نەختینەییەکانی دەخەمڵێندرێن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار