نوێترین زانیاری لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

 لەلێدوانێکیدا سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێویستە یەکەم کاری پەرلەمانی کوردستان ئامادەکاری بێت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پێویستە دوو هەنگاوی گرنگ ئەنجامبدات، ئەوانیش کاراکردنەوەی ئەنجومەنی کۆمسیاران و یەکلاییکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکانە.

هندرێن محەمەد ساڵح سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان ''هۆکاری درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان بۆ ئەوە بوو هەڵبژاردن بکرێت و ئامادەکاریی بۆ بکرێت و تا ئێستاش پەرلەمان هیچی بۆ نەکردووە و پێویست بوو ڕۆژی دوای ڕۆژی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان دەست بە ئامادەکارییەکان بکرێت بۆ هەڵبژاردن، بەتایبەت یەکلاییکردنەوەی کێشەی کاراکردنەوەی ئەنجومەنی کۆمسیاران و یاسای هەڵبژاردنەکان، بۆیە پێویستە پەرلەمان هەموو ئیشەکان بەلاوە بنێت و کار لەسەر دوو پرس بکات، ئەوانیش کاراکردنەوەی ئەنجومەنی کۆمسیاران و هەمواری یاسای هەڵبژاردن، لەبەر ئەوەی کات دەڕوات و لە بەرژەوەندیی کەس نییە و گەر وا بڕوات، ڕەنگە ئەمساڵیش هەڵبژاردن نەکرێت.''

هندرێن محەمەد ساڵح گوتیشی: ''پێویستە بۆ هەڵبژاردن پشت بە بایۆمەتریی عێراق ببەستین، چونکە بە چەند مانگێک ناکرێت، عێراق حەوت ساڵە خەریکی بایۆمەترییە، تا ئێستاش تەواو نەبووە، کارتی نیشتمانییش بە هەمان شێوە تا ئێستا لە پارێزگاکان 70% کراوە، لە کاتێکدا چەندین ساڵە کاری لەسەر دەکەن، بۆیە هەوڵ دەدرێت پشت بە بایۆمەتریی عێراق ببەستین و قسەمان لەگەڵ کردوون و یادداشتی لێکتێگەیشتنمان هەیە کە هاوکارمان بن، ئەمەش کاتی پێویستە، بۆیە پێویستە کار بکرێت بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بکرێت.''

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار