دەمیرتاش: پێنج مانگی داهاتوو قەدەری ١٠٠ ساڵمان دیاری دەکات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەلاحەدین دەمیرتاش رایگەیاند، ئەگەر ناتانەوێت لە ژوورە تاریکەکاندا داهاتووی ١٠٠ ساڵتان دیاری بکرێت، لە پێنج مانگی داهاتوودا بۆ هەڵبژاردنەکان باش کار بکەن.

سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کە لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ەوە لە زینداندایە، لەبارەی هەڵبژاردنەکانی تورکیا تویتێکی بڵاوکردەوە.

دەمیرتاش لە توێتەکەیدا داوای کرد، لایەنەکان و خەڵکی هاوکاری یەکدی بکەن و وتی، " پێنج مانگی داهاتوو ماوەیەکی زۆر نییە، بەڵام ١٠٠ ساڵی داهاتوو زۆر زۆرە. پێنج مانگی داهاتوو قەدەری ١٠٠ ساڵمان دیاری دەکات. "

دەمیرتاش دەشڵێت، "پێویستە هەندێک کەس لە ژوورە تاریکەکاندا لە ریگەی سیناریۆ قێزەونەکانەوە قەدەری ١٠٠ ساڵمان دیاری نەکەن. بۆیەش پێویستە لەم پێنج مانگەی بەردەمماندا لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکاندا هاوکاری یەکدی بکەین."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار