ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سوودانی و بارزانی ئاشکرا کرا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لەڕاگەیەندراوێکدا نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێوان محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشکراکرد.
لەڕاگەیەندراوەکەدا نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویكردەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، پێشوازی لە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و شاندیی یاوەری كرد.
لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە لەدیدارێكدا گرنگترین پرسەكانی سەر ئاستی نیشتمانی و ڕێگەكانی تەواوكاری كارەكانی حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێم لەپێناو پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بەهاولاتیان لەسەرانسەری پارێزگاكانی عیراق خرانە بەرباس وگفتوگۆ.
بابهتی پهیوهندیدار