بەمزوانە یەکەم بەشە خۆراکی مانگانەی ساڵی2023 بەسەرهاوڵاتیان دابەشدەکرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوبەری بەشی بازرگانی لەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند زۆربەی مادەکانی بەشە خۆراکی مانگانە هاتون و چاوەڕێی پشکنینین بۆ دابەشکردنی.

جێی باسە کۆتایی مانگی ڕابردوو محمود شیاع سودانی بڕیایدا چەند ماددەیەک بۆ بەشەخۆراکی مانگانە زیادبکرێت، وەک چا شیر ئاردی سفر کە بڕی 200گرام چا، 250گرام شیر ، یەک کیلۆ ئاردی سفرە، هەروەها بڕیاردیا بڕی زەیت و شەکر بۆ دوهێندە زیادبکرێت.

سەبارەت بە زیادکردنی بڕی ماددەکان بەڕێوبەرەکەی بەشی بازرگانی وتی:تا ئێستا یەک لانەبۆتەوە ئەو بابەتە،ئایا هەر بۆ بەشی کۆمەڵایەتیه یان هەمو خەڵک دەگرێتەوە.

ئەو وتیشی بەمزوانە یەکەم بەشه خۆراکی مانگی ساڵی2023 دابەشدەکەین، بەڵام هیچ ماددەیەکی تا ئێستا بۆزیادنەکراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار