ڕوسیا و بەریتانیا پەیوەندییەکانیان زیاتر تێکدەچێت
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، کە لە ئەنجامی هەڵوێستەکانی بەریتانیا و دژایەتیەکانی لەندەن دژی ڕووسیا، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و ٣٦ بەرپرسی کابینەکەی، هەروەها چەندین ڕۆژنامەنوسی بەریتانیاش دەخاتە لیستی ڕەشەوە.
وزارەتی دەرەوەی ڕوسیا، ئاماژەی بەوەکردووە بەریتانیا لەگەڵ واشنتن بەردەوامن لە هەڵوێستەکانیان دژ بەڕووسیا وپەرەدان بە " ڕوسۆفۆبیا"، هەربۆیە چەندین وەزیری سەر بەکابینەی ڕیشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا خراونەتە لیستی ڕەشی ڕوسیاوە، کە لەناویاندا ژمارەیەک ڕۆژنامەوان و بەرپرسی جێبەجێکردنی یاسا وئەمنیشیان تێدایە.
هاوکات وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، بانگەشەکان وگوتارەکانی بەریتانیا وئەمریکای بە پڕوپاگەندە لە قەڵەم داوە وڕایەگەیاندووە بەریتانیا دژایەتی خەڵکی ڕووسیا و نەتەوەکەی دەکات، هەروەها ڕۆژئاوا ناتوانێ لە حوکمەتی نازی ئۆکرانیا تێبگات.
هەروەها لەمیانەی بەیاننەماکەدا وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا رایگەیاندووە کە هەڵوێستەکانی بەریتانیا کە دژ بە ڕووسیا ونەتەوەکەی گرتویەتیە بەر بەبێ وەڵآم نامێننەوە،وتیشی بەریتانیا بەبێ هیچ هۆکار وبیانویەک هەموو گفتوگۆیەکی بنیادنەر لەگەڵ ڕووسیا رەت ئەکاتەوە.
ئەم سزایانەی ڕووسیا بۆ سەر بەریتانیا لەکتێکدایە کە سەرەتای دەستپێکی جەنگی داگیرکاری ڕووسیا بۆسەر ئۆکرانیا وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و بەریتانیا وئەمریکا چەندین سزای سەختیان بەسەر ڕوسیا وبەرپرسە سیاسی و سەربازیەکانی ڕووسیادا سەپاندووە، هاوکات هەموو جۆرە هاوکاری و پاڵپشتیەکیان بۆ ئۆکرانیا دابین کردووە لە جەنگی دژ بە ڕووسیا، لە ماوەی ڕابردوودا لەلایەن بەریتانیاوە چەندین بازرگان وسیاسەتمەدار خراونەتە لیستی سزاکانی بەریتانیاوە کە لەناویاندا یاریدەدەری پوتین و هاوسەری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا هەیە.