ئێران بودجەی سەربازیی وڵاتەکەی زیاد دەکات
بودجەی سوپای پاسدارانی ئێران 131% زیاد دەکرێت
هێزی وشکانی سوپای پاسداران لە سنوری ئازەربایجان
2 ساڵ لەمەوپێش
بودجەی سوپای پاسداران نزیکەی دو هێندە و نیو زیاد دەکرێت و یەک لەسەر شەشی داهاتی نەوتی ئێران بۆ بەشی سەربازیی تەرخان دەکرێت.
میدیاکانی ئێران بڵاویان کردوەتەوە؛ لە پڕۆژە یاسای ساڵی نوێی بودجەی وڵاتەکەدا 16%ی کۆی داهاتی نەوت بۆ هێزە سەربازییەکانی وڵاتەکە تەرخان دەکرێت.
بە پێی پڕۆژە یاساکە بودجەی سوپای پاسدارانی ئێران لە ساڵی داهاتودا 131% زیادی کردوە و گەیشتوەتە 119 تریلیۆن تمەن کە دەکاتە نزیکەی دو ملیارد و 700 ملیۆن دۆلار.
بودجەی سوپای پاسداران لە ساڵی رابردودا بە تمەن 80 تریلیۆن و 600 ملیار بوە.
لە پڕۆژە یاساکەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە 16.6%ی داهاتی فرۆشی نەوتی وڵاتەکە بۆ سەرجەم دامەزراوە سەربازییەکان تەرخان دەکرێت.
بابهتی پهیوهندیدار