ئەوروپا ئامادەکاری دەکات بۆ سەپاندنی سزای نوێ دژی سوپای پاسداران و ئێران

سەرۆکی یەکێتی ئەوروپا: پشتوانیی لەوە دەکەم کە سوپای پاسداران بخرێتە لیستی تیرۆرەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەوروپا رایگەیاند هەوڵی سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر ئێراندا دەدات و سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا پشتیوانیی خۆی بۆ بە تیرۆریست لەقەڵەمدانی سوپای پاسدارن دەربڕی.
ئورزولا فۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆڕبەندی داڤۆس لە وڵاتی سویسرا رایگەیاند؛ پشتیوانیی دەکات لەوەی کە سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلای ئێران بخرێتە لیستی تیرۆر لە یەکێتی ئەوروپا.
ئەو لە پەراوێزی کۆڕبەندەکە بە رۆژنامەوانانی راگەیاند؛ کاردانەوەی ئێران بۆ خۆپیشاندەران و خەڵکی وڵاتەکە دڕندانە و مەترسیدار بوە و مافەکانی مرۆڤی پێشێل کردوە، بۆیە ئەوروپا هەوڵی سەپاندنی سزای نوێ بەسەر کۆماری ئیسلامیدا دەدات.
سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا جەختی لەوە کردەوە کە پشتیوانیی لە هەر هەنگاوێک دەکات بۆ ئەوەی یەکێتییەکە ناوی سوپای پاسداران بخاتە لیستی تیرۆرەوە.
وتەکانی ئورزولا فۆن دێر لاین لە کاتێکدایە رۆژی دوشەممە زیاتر لە 12هەزار چالاکوانی کورد و ئێرانی نیشتەجێی ئەوروپا لەبەردەم پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا لە شاری ستراسبۆرگ لە فەڕەنسا دژی سوپای پاسداران و کۆماری ئیسلامی ئێران خۆپیشاندانیان کرد و داوایان کرد پەرلەمانی ئەوروپا وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی مامەڵە لەگەل سوپای پاسداران بکات و سزا بدرێت.
بە پێی ئەو بەڵگانەی لە ماوەی چوار مانگی ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران تۆمار کراون ، سوپای پاسداران رۆڵی سەرەکیی گێڕاوە لە سەرکوت و کوشتنی خۆپیشاندەران ئەوەش ناڕەزایەتیی نێودەوڵەتیی لێکەوتوەتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار