ئێران: دوو تیمی داعش لە سیستان و بەلوچستان دەستگیر کراون

ئێران: ئامانجی داعش تێکدانی دۆخی ئەمنیی و بازرگانیی وڵاتەکەیە

2 ساڵ لەمەوپێش



ئێران رایگەیاند ژمارەیەک ئەندامی داعش و لایەنگرانیی لە پارێزگایەکی باشوری رۆژهەڵاتی وڵاتەکە دەستگیر کردون کە ئامانجیان تێکدانی دۆخی ئەو ناوچەیە بوە.

ئاژانسی هەواڵی (تەسنیم)سەر بە دەسەڵاتی ئێران بڵاوی کردوەتەوە؛ سوپای پاسداران دوو تیمی سەر بە رێکخراوی داعش-ی لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان دەستگیر کردوە.

ئاژانسەکە لە زاری سەرچاوەیەک لە دەزگای هەواڵگریی ئێران (ئیتلاعات) ئاماژەی بەوەکردوە کە بە هاوکاریی فەیلەقی قودس-ی سەر بە سوپای پاسداران و هەواڵگریی سەر بە هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکە دوو تیمی داعش و ژمارەیەک لە لایەنگرانیان لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان دەستگیر کردوە.

بە وتەی ئەو سەرچاوانە: ئامانجی داعش لە باشوری رۆژهەڵاتی ئێران تێکدانی دۆخی ئەمنی و بە بارمتەگرتنی هاوڵاتییانی بیانی و بازرگانەکان لە ناوچەی چابەهار بوە.

هەر بە پێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوانە کە میدیای سەر بە دەسەڵاتی ئێران بڵاوی کردوەتەوە؛ ئەو دوو تیمەی داعش لە ماوەی نارەڕەزایەتییەکاندا و لە دەرەوەی سنوری وڵاتەکە پلانیان پێدارە بۆ تێکدانی دۆخی ئەمنیی باشوری رۆژهەڵاتی ئێران.

بڵاوبونەوەی ئەو هەواڵە لە کاتێکدایە زیاترین خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی لە دوای رۆژهەڵاتی کوردستان لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان دژی دەسەڵاتی ئێران بەڕێوەچو و تا ئێستا زیاتر لە 128 کەس لەو پارێزگایە کە زۆرینەی لە روی ئایینییەوە سوننەن بە بیانوی بەشداریی لە خۆپیشاندانەکاندا کوژراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار